کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

محکومکردنی ٢٢ کەس بە زیندانی درێژخایەن لە دوو پارێزگا

محکومکردنی ٢٢ کەی بە زیندانی درێژخایەن لە دوو پارێزگا1

 

بە گوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی دادگای قەزایی رژیم، حوکمی زیندانی درێژخایەن بۆ ٢٢ کەس لە دوو پارێزگا دەرچووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کەس به زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندان و ١٤ کەسی دیکەش به کەمتر لە ١٠ ساڵ زیندان محکوم کراون. وتراوە ئەم کەسانه بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ دوژمن» دەستبەسەر کراون و دوای پڕۆسەی دادگایی، ئەم حوکمانەیان بۆ دەرچووە. شایانی باسه تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵه هیچ وردەکارییەکی دیکە بڵاونەکراوەتەوە.