ژمارەیەک لە کرێکارانی ڕۆژکار کە لە ژێر بەرپرسیاری کۆمپانیایەکی پەیمانکاری لە مەیدانی گازی تەنگە بیجار لە پارێزگای ئیلام کار دەکەن، لە دژی دۆخی نالەبارەی کارەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم کرێکارانە کە ژمارەیان نزیکەی ٢٩ کەسە و خۆیان بە کرێکارانی ڕۆژکار لە پڕۆژەی قۆناغی دووەمی گواستنەوەی پاڵاوگەی گازی ئیلام دەناسێنن، داوای چاودێریی بەرپرسان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی گرێبەستی هەمیشەیی کار، مافی یاسایی و بیمەی بەردەوامی دابینکردنی کۆمەڵایەتی. یەکێک لە کرێکاران وتی لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ، هەموویان کە ١ تا ٣ ساڵ پێشینەی کاریان هەبووە بێکار بوون و پەیمانکار هەڕەشەی دەرکردنیان لێدەکات و لە دۆخێکی نادیاردا بەسەر دەبەن.
