کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مەترسیی له سێدارەدانی ١٢ زیندانی سیاسی له کوردستان

مەترسیی له سێدارەدانی ١٢ زیندانی سیاسب له کوردستان2

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ، ١٢ زیندانی سیاسی لە کوردستان مەترسیی جیدی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

دامەزراوە مەدەنییەکان وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ناعادڵانەبوونی پرۆسەی دادگایی و دەرچوونی ئەو حوکمانە بە پشتبەستن بە دانپێدانانی زۆرەملێ، خوازیاری دەستێوەردانی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوون. ناوەکانی ئەم زیندانیانە بریتبن له: پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، مێحراب عەبدالله‌زادە، ڕزگار بیگ‌زادە بابامیری، پژمان سوڵتانی، کاوە ساڵحی، عەلی قاسمی، حاتم ئازدەمیر، یوسف تیمووری، ناسر بەکرزادە، محەممەد فەرەجی و ڕئوف شێخ مەعروفی. هەروەها چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە بێدەنگبوون لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا دەتوانێت بە کارەساتێکی مرۆیی کۆتایی پێبهێنێت و جەخت لەسەر پشتیوانیی گشتی بۆ وەستاندنی ئەم حوکمانە دەکەن.