ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “زهیندهشت“ی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “كوشتارگه“ی ورمێ به‌ناوی “نیما شه‌فه‌ق دووست” كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گیانی به‌ختكرد.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “نیما“، ناوبراو پاش بریندابوونی له ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركران له ژێر زه‌وینی ماڵه‌كه‌یان خۆی شاردبۆوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ركرا و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون له‌گه‌ڵ هیچ میدیایه‌ك نابێت وتوووێژ بكه‌ن.