وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكڵاتێك ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: لە هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورکیه بۆسه‌ر شاری قامیشلۆ، چوار شەڕڤانمان گیانیان به‌ختكرد و سێ شەڕڤانی دیكه‌ش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، لە دەورووبەری کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی دوێنێ، لە قامیشلۆ به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی شەرڤانان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چوار شەڕڤانمان گیانیان به‌ختكرد و سێ شەڕڤانی دیكه‌ش برینداربوون. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌وڵه‌تی تورکیه لەم دواییانەدا بە هێرشی توندوتیژ و دژەمرۆڤانە لە هەوڵی دروستکردنی ترس و نائارامیی لە ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدایه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان پێ چۆڵ بكات و تیرۆریسته‌كانی خۆی له‌وێ جێگیر بكات.