ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان “مهاباد- سه‌رده‌شت” سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون، هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا له جاده‌ی نێوان “كووزه‌ران” و “نه‌هراوی” سه‌ر به ئۆستانی كرماشان، ١٥ كرێكار به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕێگای نێوان “مهاباد- سه‌رده‌شت” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو، له ڕووداوێكی دیكه كه هه‌ر له‌و جاده‌یه ڕوویدا، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش به هۆی پێكدادانی دوو وانتی نه‌یسان له ده‌ورووبه‌ری “كوزه‌ران”، ١٥ كرێكار له‌كاتی ڕوویشتن بۆ سه‌ر كار به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “تاڵقانی” كرماشان كران.