دام و دەزگا سەرکوتگەرەکانی ڕژیم ڕێژەی گوشارەکانی سەر چالاکانی کرێکاری، خانەنشینکراوانی ناڕازی، بنەماڵە دادخوازەکان و باقی چین و توێژە ناڕەزاییه‌کانیان، بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە. بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان كورته‌نامه گه‌لێك سەبارەت بە تۆمارکردنی دۆسیەی قەزایی بۆ دەستبەسەرکراوانی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە ١٢ی مانگی خەرمانان، لەلایەن کرێکارانی ڕەسمی سەنعەتی نەوتەوە ناردراوە. بە پێی ئەم كورته نامانه، دۆسیه‌كان ڕەوانەی لقێکی دیارکراویی تاران کراون. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان، فەرمانبەرانی فەرمی پیشەسازی نەوت، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داواکاری و کێشەکانیان و هەروەها خواستی جێبەجێکردنی تەواوەتی ماددەی ١٠ لە یاسای دەسەڵات و ئەرکەکانی وەزارەتی نەوت، هەوڵیاندا کۆبوونەوەیەک لە بەردەم بینای وەزارەتی نەوت لە تاران به‌ڕێوه‌ببه‌ن. هێزە چەکدار و ئامادەکانی ڕژیم ئەو کرێکارانەی کە لە ناوه‌نده نەوتییه‌كانی وڵاتەوە بۆ وەدیهاتنی داخوازییەکانی خۆیان و هاوکارەکانیان هاتبوون، زۆر دڕندانە هێرشیان کردە سەریان و ٧٠ کەسیان لێ دەستبەسەر کردن. دەستبەسەر کراوەکان هەر ئەو ڕۆژە پاش لێپرسینەوە ئازاد کران. لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا هاتبوو کە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانان ١٧ کەس لە کرێکارانی ئازەرئاب بە ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون کە دواتر ئەو حوکمە بۆ بڕی ٣ ملیۆن تمەن سەزای نەغدی گۆڕدراوە. ئەم کرێکارانە بەشێکن لەو ناڕازییانەی کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە دژی بەتایبەتیکردنی کارخانە، نەدرانی حەقدەست و نەبوونی ئەمنییەتی پیشەییدا بەشدارییان کردبوو. کارخانەی ئازەرئاب بەرهەمهێنەری نیروگاکانی بەرق، پێترۆشیمیی، پاڵاوگە و سیمان بووە و بەر له گەڵاڵەی بەتایبەتیکردن و دەستپێکی پڕۆسەی داخران، بە هیممەتی ٢ هه‌زار کرێکار و موهەندیسی پسپۆڕ، لە زومرەی ناوەندە پێشکەوتووەکانی ئێران و تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بوو. جگه له‌و دوو بابه‌ته چه‌ند جارێكی تریش شایه‌تی وه‌حشیگه‌ری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان دژبه كرێكارانی مافخواز بووین.
توندتر بوونه‌وه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌ركوتگه‌رانه له‌گه‌ڵ كرێكارانی خه‌باتكار، به‌شێكه له په‌ره‌سه‌ندنی گووشار بۆسه‌ر چین و توێژه ناڕازییه‌كانیتر، له‌وانه: زیندانی سیاسی، دادخوازان و به‌رزبوونه‌وی ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان. به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تووندتر بوونه‌وه‌ی سه‌ركوتی وه‌حشیانه له كۆماری ئیسلامی‌دا، هۆكارگه‌لی سیاسی هه‌یه. ئه‌م ڕۆژانه كه به‌رپرسانی ڕژیم له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیی حه‌قخوازانه‌ی كرێكاران و چین و توێژه جۆراوجۆره‌كان به‌ره‌وڕوون، له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه ده‌یانهه‌وێ جامی ژه‌هری ته‌سلیم بوون له به‌رامبه‌ر ئامریكادا به‌ر له مردن درخواردی خامنه‌یی بده‌ن، سه‌رله نوێ داسی سه‌ركووت ده‌سوونه‌وه. به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ریده‌خات كه ئه‌م داسه ژنگاوییه، ئیتر تیژ نابێته‌وه.
ئه‌و ڕاستییه‌ی كه هێزه ئینتزامییه‌كان، زیندان، ئیداره‌ی ئیتڵاعات، سپا، هێزی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده‌كانی ڕژیم، چیتر وه‌ك ڕابردوو كاراییان نه‌ماوه و بوێری كرێكاران و جه‌ماوه‌ری تووڕه و ناڕازیی به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه، له ڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، مانگرتنه‌كان، له‌قاودان و ته‌بلیغاتی دژی ڕژیم و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا هه‌ستی پێده‌كرێت. ئه‌گه‌ر به كورتی چاوێك له خه‌باتی كرێكارانی له‌سه‌ر كار له مانگی خه‌رماناندا بكه‌ین وێنایه‌ك له مانگرتن و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ناوه‌نده پیشه‌ییه جۆراوجۆره‌كانی خزمه‌تگوزاری و هیتردا…. له‌سه‌راسه‌ری ئێران ده‌بینین.
كرێكارانی خه‌باتكار و پێشڕه‌وی به‌شه‌كانی نه‌وت، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ستی لانیكه‌م ٢٥ ملیۆن و بگره زیاتریش له مانگێكدان. حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان ده‌بێ به خێرایی په‌رداخت بكرێن و له داهاتوودا حه‌قده‌ست و مانگانه‌كانیان له كاتی خۆیدا بدرێت. ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ سه‌رجه‌م گرێبه‌ستی په‌یمانكاره‌كان له پیشه‌ی نه‌وت، گاز و پترۆشیمیدا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و كرێكاران ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، گرێبه‌ستی دائیمی ببه‌ستێ. ئه‌وان خوازیاری ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوو به شێوه‌یه‌كی گشتی و له هێندێك شوێنیش‌دا ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو بۆ پیشه دژوارتر و پڕمه‌ترسییه‌كانن. ئه‌وان هه‌روه‌ها خوازیاری دابینكردنی شوێنی كار و ژیانی ئه‌من و كوورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی حه‌راسه‌تی و سیخوڕه‌كان له چاره‌نووسی خویاندان. كرێكارانی فه‌رمی نه‌وت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه خوازیاری وه‌دیهاتنی ویست و داواكاری سه‌رجه‌م كرێكارانن، بۆخۆشیان چه‌ند داواكارییه‌كیی تایبه‌تی تریان هه‌یه. یه‌كێك له‌و داواكارییانه ئه‌وه‌یه كه مادده‌ی ١٠ به ته‌واوه‌تی به‌ڕێوه بچێت. به‌پێی مادده‌ی ١٠ كه ساڵی ٩١ په‌سه‌ند كرا و ده‌بوو ساڵی ٩٣ به‌كرده‌وه ده‌ربێت، وه‌زاره‌تی نه‌وت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له به‌شه سه‌خت و پسپۆڕییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن له یاسای خزمه‌تگوزاری وڵات ده‌ربێنێت و ماف و حه‌قده‌ستی گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌ستیاریی، گرینگی و دژواری كار و ئاستی پسپۆڕی و هه‌روه‌ها پێشینه‌ی كاریی و ئاستی هه‌ڵاوسانیان پێبدات. وه‌زاره‌تی نه‌وت له هه‌موو كابینه‌كاندا ئه‌م مادده‌یه‌ی پشت گوێ خستووه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت جیاوازییه‌كانی ته‌واویی ئه‌و ساڵانه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
خه‌باتێكی كه له پێناو وه‌دیهاتنی ئه‌م خواستانه‌دا له ئارادایه دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه گه‌لێك گشتگیر و به‌ربڵاوه، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرێن كه هوشیار و جێگه‌ی متمانه‌ن. بۆ نموونه ده‌كرێت ئاماژه به چه‌ند مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ین كه ته‌نیا له مانگی خه‌رماناندا به‌ڕێوه‌چووه:
مانگرتن، ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پڕۆژه‌یی شیركه‌تی “ستاره تاراز“ی شیركه‌تی پترۆشیمی بوشێهر، “سایتی ١” له عه‌سه‌لوویه، كرێكارانی پڕۆژه‌یی له “پترۆشیمی دێنا“، كرێكارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری “مه‌خزن” و “پایپ ڕاك“ی پترۆشیمی ئیسلام ئاباد و هه‌روه‌ها كرێكارانی په‌یمانكاری “شیروانی” پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند له فازی ٢ی عه‌سه‌لوویه، له زومره‌ی ئه‌و خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ن.
جگه له كرێكارانی له‌سه‌ر كاری پیشه‌ی نه‌وت و پترۆشیمی، ژوماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌دارییه‌كان، ڕێگای ئاسن، مێترۆ، كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتی، به‌ردی خوڵووز، كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز، سه‌رایه‌دار و خزمه‌تكاری مه‌دره‌سه‌كان، كرێكارانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان، كارخانه‌كانی خشت، سیمان، كۆنتۆر سازی و هیتر……. بۆ ده‌رهێنانی حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌ی وه‌دواكه‌وتوو له حیسابه بانه‌كییه‌كانی خاوه‌نكار، گۆڕینی شوێن و پێگه‌ی دامه‌زراندن، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و شتی تری له‌م چه‌شنه، له گۆڕه‌پانی خه‌باتدابوون. له په‌نا بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری هه‌ر له‌م مانگی خه‌رمانانه‌دا، ژنانی دژبه حیجابی ئیسلامی، جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و خوازیاری ڕاگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له سێداره‌دان و ئازادی زیندانیانی سیاسی، شاورۆمه‌ندانی ناڕازیی به بێ ئاویی و ئاگر تێبه‌ردانی دارستانه‌كان و هه‌روه‌ها كرێكارانی له‌قاوده‌ر‌ی دزیی و گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی ڕژیمیش، له‌م مه‌یدان و خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا بوون.
بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه كه ترسی مه‌رگی خستۆته دڵی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و ڕانتخۆر و خاوه‌نكاری به‌شه ده‌وڵه‌تی و تایبه‌تیه‌كانه‌وه.