ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له چه‌ند وڵاتی جیهان و گوشاری كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بوونه هۆی په‌سه‌ندكردنی قه‌تعنامه‌ی ئاگر به‌ست له غه‌زه و به زۆرترین ڕێژه ده‌نگی پێ درا.
ڕۆژی ڕابردوو، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له چه‌ند شاری كانادا خۆپپێشاندانیان كرد و دژبه‌رانی شه‌ڕ له یۆنان ڕێگه‌یان له ناردنی چه‌ك و چۆڵی ئه‌مریكایی بۆ وڵاتی بۆڵغارستان گرت. هاوكات قه‌تعنامه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئاگربه‌ست له غه‌زه به زۆرترین ڕێژه ده‌نگی پێ درا و ئا‌نتۆنیۆ گۆترێش هۆشداری دایه هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕ كه پابه‌ند نه‌بوون به‌و قه‌تعنامه‌یه بۆیان زۆر گران تواو ئه‌بێت.