“مەحیەدین ئیبراهیمی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە، ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی جۆزەردان لە بەندی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و ئەگەری جێبەجێکرانی سزاکەی زۆرە، بهپێی ههواڵێكی دیكه “یووسف ئەمینی” خەڵکی گوندی ” گورگاوێ” کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی سێشەممە دوای بانگ کران بۆ بهشی جێبهجێ كردنی سزاکانی دادگای شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کراوه.