“شاکر بێهرووزی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەکەی بۆ جاری دووەم لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پشتڕاست کرایەوە و بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا، لە کاتژمێر ١١ی سهرلهبهیانی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕهوه، بە بیانووی بینینی براکەی لە بەندی سیاسی براوەتە دەرەوە و هەتا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سزای لەسێدارەدانی ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای باڵای ڕژیمەوە پشتڕاست کراوەتەوە و ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە، شایانی باسە ناوبراو لەو کاتەوە کە سزاکەی پێی ڕاگەیەندراوە ٢٠ ڕۆژ مۆڵەتی هەیە کە تانە لە بڕیاری دادگا بدات. لەم پێوەندەدا ڕۆژی ڕابردوو خەڵکێکی زۆر لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لەپێش ماڵی “مامڵ محەممەدی” ئەو پاسدارەی کە “شاکر بێهرووزی” بە تۆمەتی کوشتنی ئەو دەستبەسەر کراوە کۆبوونەتەوە و داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی ئهو بهندكراوهیان كرد و بنەماڵەی كوژراوهكهش بڕیاری لێخۆشبوونیان داوە بهڵام بەوحاڵەش ترسی ئەوە هەیە ناوهنده ئهمنییهكانی كۆماری ئیسلامی بەنهێنی سزاكهی جێبهجێ بكهن.