“ئارام فه‌تحی” شاعیر و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م شاعیر و چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی جۆوه‌ردان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هێشتا له هۆكاری به‌ند كرانی هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستا نییه. شایانی باسه كه “ئارام فه‌تحی” چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه و به‌رده‌وام له ژێر چاودێری پزیشكی دایه، به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی مانه‌وه‌ی له زیندان ژیانی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.