چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “زۆهرە دووستی”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی یەکساڵ زیندانی ته‌علیقی کە پێشتر به‌سه‌ریدا سه‌پابوو، دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، “زۆهرە دووستی” پێشتر ئەندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له سنووری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار له‌لایه‌ن له‌قی یه‌كی دادگای شاری سه‌قزه‌وه حۆكمی یكساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.