ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، “مه‌جید ته‌وه‌كۆلی” به‌نكراوی سیاسی پێشوو و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی پێنج ساڵ حوكمی زیندانه‌كه‌ی، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵانی ڕابردوودا، “مه‌جید ته‌وه‌كۆلی” چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای قورسی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. دوایین جار له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” دا بوو كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و پاش ٨٨ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.