ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، “فاتێج مه‌جیدی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری بانه كه ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه مانی له خواردن گرتووه، به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه كرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، باری ته‌ندرووتی “فاتێح مه‌جیدی” خراپه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه. “فاتێح مه‌جیدی” ته‌مه‌ن 64 ساڵ و مۆعه‌لیمی ده‌ركراو له ئامووزش و په‌روه‌رشه كه پێشتریش بۆ ماوه‌ی ٨ ساڵ به تۆمه‌تی “چالاكی سیاسی” له زیندانی “ڕه‌جایی شار”ی كه‌ره‌ج به‌ندكرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه “فاتێح مه‌جیدی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌ش چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی دیكه‌ی شاری بانه به ناوه‌كانی “سه‌عید محه‌ممه‌دی”، “په‌روین عه‌بدۆڵڵا په‌ناه”، “ڕه‌حمان سۆله‌یمانی”، “فواد فارۆقی” و “ئه‌فشین ڕه‌شیدی” و هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدرای ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزران. شایانی باسه كه “ئه‌فشین ڕه‌شیدی” دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش به دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌زیندان ئازادكرابوو. هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چاره‌نووسی سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “مه‌سعوود نیكخواه”، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” كه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ڕاگیراون، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.