کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار بۆ زیندانی نەغەدە

گواستنه‌وه‌ی سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار بۆ زیندانی نەغەدە 2

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ڕەحمان خزمەتگوزار”، “عەلی عومەرپوور” و “یووسف عومه‌رپوور” خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه‌ بە سەرۆکایەتیی “بابایی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” هەر یه‌كه‌و بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ پێشتر و له‌ ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویدا ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دانانی بارمته ئازاد كرابوون.