کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ 4 1

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی مانگی خەزەڵوەر، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “فەرهەنگ عەیوەزی” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە شاری سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌، دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە، کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو چالاکە مەدەنییە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوه‌، بە تۆمەتی “ئەندامییەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی مەحکووم، کرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش بووە.