ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، “ساڵح نیكبه‌خت” پارێزه‌ری مۆعه‌لیمی به‌ندكراو “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ڕایگه‌یاند: ناوبراویان بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی شارێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه و ئه‌وه له حاڵیكدایه كه “ئه‌سكه‌نده‌ر” ده‌یه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی تێپه‌ڕده‌كات و سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو نیگه‌رانم.
“ئۆه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ڕۆژی ١ی مه‌ی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار هاوڕێ له‌گه‌ڵ “مه‌سعوود نیكخواه” و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی خرایه ژێر گۆشار و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستیكرد به سناریۆسازی بۆ ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی رڕژیم ده‌ستیدایه مانگرتن له‌خواردن و ٦١ مۆعه‌لیمی دیكه له سه‌راسه‌ری ئێران بۆ پشتیوانی له ناوبراو ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.