بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مانگی پوشپەڕ، زیاتر لە ٢٠ ماشینی هێزە نیزامییەکان، بە چەکی قورس و نیوەقورسەوە، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی “دەرەکێ” سهر به هەورامانی تەخت.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە نیزامییەکان بە بیانوونی بوونی هێزە نهیارهكانی دژ به ڕژیم، هێرشیان کردووەتە سەر ئەم گوندە و دەستیان بە لێپرسینەوە و هەڕەشە لە دانیشتووانی ئاوایی دەرەکێ کردووە. هێزە نیزامییەکان، زیاتر لە ٢٠ ماشین و هەروەها چەکی قورس و نیوەقورسیان پێ بووە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ئەو گوندەیان میلیتاریزە کردووە و ترس دڵهڕاوكێان خستووهته دڵی دانیشتوانی ئهم ئاواییه.