هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، منداڵان و تازەلاونیش بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی بەمەبەستی سەرکوتکردن بەکاردەهێنێت. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی هێزە سەرکوتگەرەکان بڵاوکرانەوە کە دەریدەخات بەشێکیان تازەلاون. غوڵامڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی ڕێکخراوی بەسیجی موستەسعەفین، چەندین جار لە وتارەکانیدا دانی بەوەداناوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەشت ملیۆن لاوی بەسیجی لە سەرانسەری ئێراندا پەروەردە کردووە. زۆربەی ئەو منداڵانە سەرەتا لە ڕێگەی قوتابخانەکانی بەسیجەوە دامەزراون و دواتر بە پەیوەستبوون بە بنکەی بەسیجی گەرەکەکانەوە، پرۆسەی بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی سەربازی و سیاسی و ئایدیۆلۆژی دەست پێدەکات.
ڕێژیمی ئیسلامی ئێران خۆی لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک بەدژی منداڵان بەدوور ناگرێت. ناردنی منداڵان بۆ کێڵگەکانی مین لە شەڕی ئێران و عێراق، لە سێدارەدانی منداڵانی کەم تەمەن، هاوسەرگیری کچانی لاو و گەشەسەندنی بازرگانیی سیغە لەلایەن ئاخوندەکان و دامەزراوەی ئایینی شیعە و کاری منداڵان، چەند نموونەیەکی بچووکن لە بەڕبەڕیزمی ئیسلامی و وەحشیگەری بەرامبەر بە منداڵان. فەرماندە جینایەتکارەکان و دەستەی دەسەڵاتداری ئیسلامی گەندەڵی ئێران، بە کەڵک وەرگرتن لە منداڵان لە سەرکوتکردندا ئاستێکی نوێیان لە تاوانەکانی دژ بە منداڵان بەدەستهێناوە. دیاردەی منداڵ–سەرباز تاوانکارییە. ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە ماوەی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراقدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاری هێنان. لەم ساڵانەی دواییدا بە وەڕێخستنی گروپ و کاروانی جۆراوجۆر لەژێر ناوی “ڕاهیانی نوور“، منداڵانی قوتابخانە دەبرێن بۆ بینینی بەرەکانی جەنگ و تا ئێستاش سەدان منداڵ لەم گەشتانەدا گیانیان لەدەستداوە. ئهمڕۆ، که ئهم دهسهڵاتە هێزی پێوستی بۆ ڕووبهڕووبوونهوه لەگەڵ جەماوەری ڕاپەڕیودا نییە، جارێکی دیکه پەنای برۆتەوە بەر ئهو سیاسهته دژه مرۆڤانەیە و لە منداڵانی بهسیجی بۆ سهرکوتکردنی خۆپیشاندهران کهڵک وهردهگرێت. ڕژیم بە سەپاندنی هەژاری و بێ مافی، بە بڵاوکردنەوەی خوڕافات و کۆنەپەرستیی ئایینی، بە پەرەپێدانی ئیعتیاد و زیانە کۆمەڵایەتییەکانی، دەیان هەزار منداڵی بێ ماڵ و حاڵ و بێ سەرپەرشت کردووە و ئێستاش زۆر بێشەرمانە ئەم منداڵە بێ پشتوپەنایانە لە دژی خەڵک بەکاردەهێنێت.
لە ڕاپەڕینەکانی دژبە ڕژێم لە ساڵانی ڕابردوودا بینیمان کە کۆماری ئیسلامی بۆ قەرەبووکردنەوەی نەبوونی هێز، ڕەوتە شیعەکانی هاوپەیمانی خۆی بەکار هێنا. ئێستا کە بە ملیۆنان خەڵکی ئێران دەستیانداوەتە ناڕەزایەتی شەقام، مانگرتن و دروشم و ناڕەزایەتی شەوانەن و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیان شەکەت و ماندوو کردووە. لە هەمان كاتدا بەربڵاویی جوگرافی و ئینسانی ناڕەزایەتیەكان، ماشێنی سەركوتی ڕێژیمیان لەگەڵ كێشە و گرفتی جیددیدا بەرەوڕوو کردووە. هەندێک هەواڵ و دەنگۆ، باس لە هەڵوەرین و ماندووبوونی ریزەکانی خوارەوەی هێزە سەرکوتگەرەکان دەکەن، لە وەها دۆخێکدا رژێم منداڵانی بەسیجی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی هێزی مرۆیی بەکاردەهێنێت.
ناڕەزایەتییەکانیخەڵکدژبەجیاکاریڕەگەزی،سەپاندنیهەژاریوبێکاری،نەبوونیخۆشگوزەرانیوئاسوودەیی،بێمافیولەوانەشمافیمنداڵانە. ئەم ملیۆنها خەڵکە ناڕازییە لەسەر شەقامەکانن بۆ ئەوەی منداڵانی ئێران لە هەلومەرجێکی ئینسانیدا پەروەردە بکرێن و لە شادی و خۆشی و ئیمکاناتی بارهاتن و هەموو چاودێرییەکی کۆمەڵایەتی بەهرەمەند بن.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامودەزگاکانی داکۆکی لە مافی منداڵان دەبێ ئەم پیلان و تاوانەی ڕێژیمی ئیسلامی لەدژی منداڵانی ئێران شەرمەزار و مەحکووم بکەن. بەکارهێنانی منداڵان بۆ سەرکوتی خەڵک تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و ڕۆژێک دێت کە لێپرسینەوە لە ڕێکخەران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دەکرێت. مەلا و بانگخوازانی ئایینی و دەزگای هەواڵگری و سەربازی و مزگەوت و حوسێنیەکان کە منداڵان بەمەبەستی سەرکوتکردن ڕێکدەخەن، ئەنجامدەر و هاوبەشی تاوانەکانی دژی منداڵانن و لە سبەی ڕۆژی دوای ڕووخانی حکومەتی ئیسلامیدا، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.