شۆفێر تاکسییەکانى سنوورى هەولێر ڕۆژی سێشەممە، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر کەمبوونی بەنزینخانەی تایبەت بە تاکسی و گرانبوونی نرخی بەنزین لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێگاى سەرەکى کۆیە – هەولێرییان داخست.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەدوای ئەوەی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێرانی شاری هەولێر دژ بە گران بوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا، حکومەتی هەریم بڕیاریدا بەنزینى ٨٠٠ دینارى لەناوچەکانی باشووری کوردستان دابەشبکات. بەڵام شۆفێران گلەییان لە کوالێتی ئەو بەنزینە هەیە و ڕایانگەیاندووه بەهۆی گرانبوونی جۆرەکانی دیکەی بەنزین، ناتوانن بەنزینێکی ئیستاندارد بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بەکار بێنن.