ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان دانیشتووانی چەند گوندێکی شاری کرماشان لە ناڕەزایەتی بە کەمبوون و نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە گوندەکانیان لە بهردهم بینای ئوستانداری شاری کرماشان کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو کۆبوونەوەدا کە لە لایەن دانیشتووانی گوندەکانی باوەجانی، ژاڵگە، دارئاو، زەردە و چەند گوندێکی دیکەی ئەو ناوچەیە بەڕێوە چوو، بهشداربووان بە بەرز کردنەوەی کۆمەڵێک پلاکارد و وتنەوەی درووشمی وەک “ناکارامەیی بەپرسان هۆکاری وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو ناوچەیە” خوازیاری بەپەلە چارەسەر کردنی کێشەی بێ ئاوی ئەو گوندانە بوون.