ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی داڕمانی بینای تاوه‌ری “مێترۆپۆل“ی ئابادان، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٥٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندرابوون كه ٣6 كه‌سیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون و ٨٠ كه‌سی دیكه هێشتا له ژێر داروبه‌رددا ماون.
به پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئابادان پاش ڕووداوه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌درای و ئه‌و ناوه‌نده‌یان داگیركرد و پاشان به په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رین له ناوه‌ندی شاری ئابادان به‌ڕێوه‌چوو كه له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوونه‌وه.