بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی مانگی گوڵان، ئۆتۆمبێلیکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی هەنگەژاڵەی بانە بە هوێ ڕاوەدوونانهوه، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران وەرگەڕا و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، رووداوی هاتووچۆ و ههروهها بە هوێ ڕاوەدوونانیانەوە ٥ کۆڵبەر کوژراون و لانی کەم ٥٧ كهسی دیكهش بریندار بوون.