بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی بەدرە سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی ڕەزا تیچ و عەلی مورادیان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.
