ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری شارەدێی رزگاری لە شارۆچکەی خەباتی ئوستانی هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو خێزان شەڕو ئاڵۆزی دروست بووه و بەو هۆیەوە پێنج کەس کوژراون کە چوار لە کوژراوەکان ئەندامی بنەماڵەیەکن و کەسێکی دیکەشیان لە بنەماڵەکەی دیکەیە.
“کوێستان ئەحمەد“، بەڕێوبەری ئیداری شارۆچکەی خەبات بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند: ئەو کێشەیەیە لە نێوان دوو برادا لەسەر زەوی کشتوکاڵی بووە، بەڵام پێشتریش کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا هەبووە، لە ڕووداوەدا سێ کوڕ و باوکێک کوژراون، لە ماڵەکەی دیکەش کوڕێک کوژراوە و دوو کەسیش بریندار بوون و بریندارەکانیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کراون.