میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، کوژرانی ٨ سەربازی سوپای تورکیە لە ئەنجامی زەنجیرەیەک چالاکی لە ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستانیان ڕاگەیاند و لە بەرامبەردا سوپای تورکیە بۆمبی فسفۆڕی لە دژی گەریلاکانی ئەو پارتە بەکار هێناوە.
لەم پێوەندەدا فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیە لە دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا بەرزاییەکانی گوندی سێگرێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە ئوستانی دهۆکیان بەسەختی بۆردومانکردووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانی و ژینگەییەکانی ئەو بۆردوومانە بڵاو نەکراوەتەوە.