ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناسنامه‌ی یه‌كێك له گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شارستانی شاباد به‌ناوی “ئه‌رده‌ڵان” قاسمی” ئاشكرا كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “ئه‌رده‌ڵان قاسمی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری شاباد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كراوه و پاش دوو ڕۆژ به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكردووه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌رده‌ڵان” هاوردووه كه بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵەکهیان پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن و پێیانیان ڕاگه‌یاندووه كه مافی ئه‌وه‌تان نییه پرسه و سه‌رخۆشی بۆ بگرن.
