وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشەممە له شارەدێی سه‌رگه‌ڕانی سنووری كه‌ركوک و شارۆچەکەی مەخموور لە ئۆپەراسیۆنێکی ده‌زگای دژه تیرۆردا توانراوە سێ چەکداری داعش بکرێتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو ئۆپەراسیۆنەدا كه له سنووری كه‌ركوك ئەنجام دراوە حەشارگەیه‌كی چەکدارانی داعش له ڕێگای مووشه‌كه‌وه کراوەتە ئامانج و هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌دا کە له سنووری مەخموور، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای یه‌كێك له حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان ئه‌نجام دراوە، توانراوە یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بکرێتە ئامانج.