کۆمپانیای “هالیبەرتنی” ئەمریکا لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كشایەوە و ڕایگەیاند، پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەبێت و بایکۆتی هەر جۆرە کارکردنێک لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە کشانەوەی ئەو کۆمپانیایە ئەمە سێیەم کۆمپانیای بوواری نەوتە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەکشێنەوە. بە بۆچوونی چاودێرانی سیاسی کشانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێته هۆی درووستبوونی قەیرانی ئابووری لە باشووری کوردستان.