کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ژێر ئاو کەوتنی زەوی ژمارەیەک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار

بەهۆی گرتنەوەی بەنداوی “کانی سێو”ی شاری پیرانشار زەوی بەشێک لە کەشاوەرزانی ئەو ناوچەیە ژێر ئاو کەوتووە و بەرپرسانی ڕژیم قەرەبووی زیانەکانی ئەو کەشاوەرزانە ناکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ماوەی دوو ساڵ بەهۆی گرتنەوەی ئاوی ئەو بەنداوە زیانێکی زۆر بە کەشاوەرزانی ئەو ناوچەیە گەییشتووە و تەنها سەرچاوەی داهاتیان کە بریتی بووه‌ له‌و زەوییانە ژێر ئاو کەوتووە. لەم پێوەندەدا کەشاوەرزانی شاری پیرانشار لە نامەیەکدا داوایان لە بەرپرسانی ڕژیم کردووە کە قەرەبووی زیانەکانیان بکەنەوە. جێگای ئاماژەیە بەپێی یاسا دەبێت پێش ئەوەی دەست بە درووستکردنی پڕۆژەیەکی بەو شێوەیە بکرێت قەرەبووی ماددی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە زەویەکانیان بەر ئەو پڕۆژەیە دەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان له‌ گوندی “میانه‌”ی كه‌ڵاته‌رزان

-

ئیدامه‌ی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاری شنۆ

-

خۆكوژی مێرمنداڵێك له‌ شاری سه‌قز

-

ئازادی “یاسر حسێنی” به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی كامیاران

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ ئۆردووگای ئاواره‌كانی مه‌خموور

-