کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

ڕێپێوانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سه‌دان جووتیاری ئیسفه‌هانی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌ سه‌ر پردی سی و سێ پول ڕێپێوانیان كرد.

كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی دروشمه‌كانی “حه‌قاوه‌ مافی جووتیارانه‌ و دانووستانی له‌سه‌ر ناكرێت”، “زایه‌نده‌ڕوودی زیندوومان ده‌وێت” و “حه‌قاوه‌كانمان ده‌گرین، ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌مێنین” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت نیشان داوه‌. جووتیاران ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم ئاوی زایه‌نده‌ڕوودیان بۆ ده‌یان كارخانه‌ی زبه‌لاح له‌ پارێزگای یه‌زد گواستووه‌ته‌وه‌ و كه‌شاوه‌رزانی پارێزگای ئیسفه‌هان به‌هۆی بێ ئاوییه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون.