ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی ٣٧ كۆچبه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌راكێشه‌وه، سۆسیالیسته‌كانی ئیسپانیا له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه سیاسه‌تی دژه‌كۆچبه‌ری یه‌كیه‌تی ئۆرووپا به‌ڕێوه‌برد و ئه‌مڕۆش له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته گرووپه‌كانی دژه ئه‌مپریالیست، دژی سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ناتۆ خۆپێشاندانیانكرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوه سۆسیالیسته‌كان له شاره‌كانی “بارسلۆنا”، “مادرید”، “والنسیا”، “بیلبائۆ”، “سێوییا”، “كادیز” و “ماتارۆ” و “ساراگۆسا” دژبه سیاسه‌تی دژه كۆچبه‌ری یه‌كیه‌تی ئۆووپا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كۆمه‌ڵكۆژكردنی په‌نابه‌رانی ئه‌فریقایی له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌راكێشه‌وه نیشاندا. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی شه‌ممه دوو هه‌زار په‌نابه‌ری ئافریقایی كه ده‌یانویست له سنووری مه‌راكێشه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌ی “مه‌لیلا” كه سه‌ر به وڵاتی ئیسپانیایه، له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ر دوو وڵاتی مه‌راكێش و ئیسپانیاوه هێرشیان كرایه سه‌ر و ٣٧ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا.