ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی خوێندكاران له ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتی ئورووپایی، خه‌ڵكی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی جیهان بۆ پشتیوانی له خوێندكاران و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی فه‌ڕانسه له شاری پاریس دژبه حیمایه‌ته‌كانی فه‌ڕانسه له ئۆكراین و ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و ڕایانگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت ده‌ستی ئالووده به خوێنی هه‌زاران كه‌سه و خوازیاری ده‌رچوونی فه‌ڕانسه له په‌یمانی ناتۆ بوون. له وڵاتی بلژێك، سوید، به‌ریتانیا، ئێسپانیا، یۆنان و ئیسڕائیل هه‌زاران كه‌س به دروشمی ئاشتی و ئازادی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕی غه‌زه، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ه‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه بوون. ڕۆژی ڕابردوو له زانكۆی ئیندیانا ٢٣ خوێندكارای ناڕازی دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئاماری خوێندكارانی به‌ندكراو له ئه‌مریكا بۆ ٦٠٠ كه‌س هه‌ڵكشا.