ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له خوێندنگه‌یه‌كی یه‌كێك له شاره‌كانی ئیاله‌تی تگزاس ١٩ خوێندكار و دوو موعه‌لیم كوژراون.
ته‌قه‌كردن له مه‌دره‌سه‌كانی سه‌ره‌تایی كه ته‌مه‌نی خوێندكارانی له پێنج بۆ ١١ ساڵ زیاتر تێپه‌ڕ ناكات زۆر به‌كه‌می له‌و وڵاته‌دا ڕوویداوه و هێرشی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری تاوان و به‌كارهێنانی چه‌ك له ئه‌مریكادا ڕوویداوه. له‌م پێوه‌نده‌دا فه‌رمانداری تگزاس به‌بێ ئاماژه‌دان به هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ڕایگه‌یاندووه، كه‌سی بكوژ هه‌ڵگری چه‌كی گه‌رم بووه و له ئاكامی تێكه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و شاره‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین حاڵه‌تی ته‌قه‌كردنی له‌و جۆره‌یه كه له‌و وڵاته‌دا ڕوویداوه و له یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌دا كه له شیكاگۆ ڕوویدابوو دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری بوفالو له ئیاله‌تی نیویورك ڕوویدابوو ١٠ كه‌س كوژران و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.