یه‌ك حه‌فته به دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی شیعه‌كان له ویلایه‌تی قۆندووز”، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی دیكه ئه‌مجار له جنووبی ئه‌فغانستان ڕوویدا كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دان و بریندار بوونی لانیكه‌م ٧٠ كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هێرشه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی “ئیمام باره‌گا”ی شاری قه‌نده‌هار ڕوویدا. به وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی تالیبان، ئه‌و هێرشه هێرشێكی خۆكوژی بووه و هێرشبه‌ره‌كه خۆی له نێو مزگه‌وته‌كه ته‌قاندووه‌ته‌وه. هیچ ئامارێكی باوه‌رپێكراو له باره‌ی ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قۆربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه له‌به‌ر ده‌ستا نییه. به‌ڵام به وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئه‌و وڵاته، تا ئه‌م كاته لانیكه‌م ٣٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و پتر له ٥٠ كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه گرووپی داعش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.