هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سۆمالی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، پاش ٣٠ ساعه‌ت گه‌مارۆدانی هۆتێل “حه‌یات”ی مووگادیشۆ و به‌بارمته‌گرتنی ١٠٦ كه‌س له‌لایه‌ن تیرۆریستانی “ئه‌لشه‌باب” و كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س، توانیان بارمته‌كان ڕزگار بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تیرۆریستانی “ئه‌لشه‌باب” ڕۆژی هه‌ینی به دوو ئۆتۆمبێلی بومڕێژكراو هێرشیانكرده سه‌ر هۆتێلی “حه‌یات” له شاری مووگادیشۆ و وێڕای كوشتنی ٢١ كه‌س و برینداركردنی ده‌یان كه‌سی دیكه، ١٠٦ كه‌سی مه‌ده‌نییان به‌بارمته‌گرت. پاش ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سۆمالی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان به‌شه‌ڕهاتن و پاش ٣٠ كاتژمێر توانیان تیرۆریستان له‌ناو ببه‌ن و بارمته‌كان ڕزگار بكه‌ن.