کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کومیتە ناوەندی کۆمەڵە بۆ پشتگیری لە پەروەردە بە زمانی کوردی و زارا محەممەدی

پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایکی  لە  مافێکی سەرەتایی  و سەرەکی هەر مرۆڤێکە لە هەر گۆشەیەکی جیهان. بەشێکی بەربڵاوی خەڵکی جیهان نە تەنیا لە مافی خوێندن بە زمانی دایکی بەهرەمەندن، بەڵکوو دژایەتی کردن لەگەڵ ئەم مافە و پێشێل کردنی مافی پەروەردە بە زمانی دایکی لە لایەن حکوومەتە دیکتاتۆر و دواکەوتووەکانی هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی بابەتێکە کە لە باوەڕیاندا ناگونجێت. لە ئێران کە وڵاتێکی چەند زمانەیە، مافی پەروەردە بە زمانی دایکی بۆ ملیۆن ها خوێندکاری کورد، تورک، عەرەب، بەلووچ، لۆڕ و هتد بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و سیستماتیک پێشێل کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە لە ژێر پێی نانی مافی ملیۆن ها کەس کە زمانی دایکیان فارسی نییە، نە تەنیا خوێندن بە زمانی دایکی قەدەغە کردووە، بەڵکوو چالاکوانانی کۆمەڵایەتی، کلتووری و زمان دەخەنە زیندان و ئەشکەنجە یان دەکەن. پەروەردە بە زمانی دایکی، قسە کردن بە زمانی دایکی لە فەرمانگە حکوومیەکان و شوێنی کار، بەشداری لە میدیا و ڕاگەیەندنەکان بە زمانی دایکی، مافی بێ ئەملاو ئەولای هەر مرۆڤێکە. لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مافە نەتەوەیی و زمانییەکانی ئەو خەڵکەی کە زمانی دایکییان فارسی نییە بە شێوەی سیستماتیک لە ژێر پێی دەنرێت.

لە ئێران، حکوومەتی ئیسلامی نە تەنیا خوێندن بە زمانی دایکیی قەدەغە کردووە، بەڵکوو بە ئەمنیەتی کردنی پەرەوردە بە زمانی دایکی بە شێوەی ئاگاهانە و پلان بو داڕێژراو لە هەوڵی ئەوە دایە کە شوناسی زمانی و فەرهەنگی خەڵک بە سەرکوت، حاشا کردن و زەخت بگوڕێت، بە شوێنیدا شێعەگەری و زمانی فارسی بە سەر خەڵکدا بسەپێنێت.

لە حکوومەتی ئیسلامی، خەڵک لە مافی هەڵبژاردن بێبەرین وهیچ دەسەڵاتێکیان بە سەر ژیانی خۆیاندا نییە و هەموو شتێک بە زۆر، هەڕەشە، زیندان و ئەشکەنجە دەسەپێندرێت. زمانی زۆرەملێ، حیجابی زۆرەملێ، نوێژ و ڕۆژووی زۆرەملێ،  بەڕێوەبردنی زۆرەملێ یاسای ئیسلامی، ناولێنانی زۆرەملێ و هەڵبژاردنی زۆرەملێ هەموو بە پشتبەستن بە سەپاندنی هێز لە زۆربەی یاساکانی بەڕێوەبردنی وڵاتدا جێی گرتووە.

سەدان ساڵە کە کارناسانی بواری زمان لە سەر ئەم باوەڕەن کە پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایکی هۆکارێکی گرینگ بووە لە گەشەی کەسایەتی منداڵ دا. بە فەرمی نەناسینی ئەم مافە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن و خوڵقاندنی کێشەی زۆر لە بواری کۆمەڵایەتی و کلتووری و باری دەروونی گەشەی فیکری منداڵان. لێکۆڵینەوە کۆمەڵناسیەکان لە بواری پەروەردە نیشانیان داوە کە ڕێژەی دەست هەڵگرتن لە خوێندن و سەرنەکەوتن لەو ناوچانەی ئێران کە زمانی خەڵکەکەی فارسی نییە لە ئاستێکی بەرزدایە و شادی و ڕەزایەتی منداڵان لەو ناوچانە لە ئاستێکی زۆر نزمدا بووە.

ئەمڕۆ لە بەشێکی گەورەی جیهاندا،  مافی خوێندن بە زمانی دایکی بە ڕەسمی دەناسرێت و لە ئاستێکی میلیاردیدا ئەم مافە بەڕێوەدەچێت. وڵاتێکی پڕ جەمعیەت وەکوو هێندووستان تەنیا نموونەیەک لەو وڵاتانەیە کە دەیان زمانی فەرمی تێدا کاری پێدەکرێت و پەروەردە بە هەموو ئەو زمانانە باوە.

وڵاتانیزۆرلەجیهانداهەنکەدوویانسێزمانیفەرمییانهەیەونەتەنیاخوێندنبەزمانیدایکیلەبەشیپەروەردەداڕێکخراوەبەڵکووزمانیئیداری،میدیاکانویاسا،هەرئەوزمانەیەکەئەندامانیبنەماڵەکانلەماڵەوەقسەیپێدەکەن،هاوشێوەیوڵاتانیهێند،سویس،کاناداوئیسپانیا.

جیا لەوەی کە پەروەردە بە زمانی دایکی لە مافە سەرەکیەکانی هەر مرۆڤێک لە ئاستی جیهاندایە، بەرەوپێشچوون و گەشەی کۆمەڵگا بە پشکووتنی تەواوی لێهاتووی و تواناکانی خەڵکەوە گرێ دراوە، کە پەروەردە بە زمانی دایکی یەکێک لە بنەماکانیەتی .

جۆراوجۆری زمانی و هۆکار و فاکتۆری سەرەکی دەوڵەمەندبوونی کلتوورە  و پۆتانسیێلێکە بۆ گەشەی کۆمەڵگا. نکۆڵی کردن لە مافە نەتەوەییەکان و بە فەرمی نەناسینی مافی پەروەردە بە زمانی دایکی، پێشێل کردنی مافی ملیۆنان کەس لە شارومەندانی ئێرانە کە زمانی دایکییان فارسی نییە. خەڵک ئازادن کە بە زمانی دایکی خۆیان بدوێن، ناوی دڵخوازی خۆیان بۆ منداڵ، شوێنە تایبەت و بازرگانیەکان، شەقام و شوێنە گشتیەکان  دابنێن. زمانی و ئایینی داسەپێندراو، پێشێل کردنی مافە سەرەتایی و مرۆییەکانی خەڵکە.

کۆماری ئیسلامی کە بێجگە لە زمانی سەرکووت، زیندان و ئەشکەنجە لە هیچ زمانێکی دیکە تێناگات و  بە پڕۆپاگاندا و بڵاوکردنەوەی درۆ چالاکە مەدەنیەکان دەخاتە ژێر گوشار و هەڕەشەوە کە نوێترین نموونەی زیندانی کردنی زارا محەممەدی، کەسایەتی دیار و چالاکی مەدەنی و پەروەردە لە کوردستانە. زارا محەممەدی چالاکی مافە سەرەتایی و ئینسانیەکانی خەڵکی کوردستان، واتە خوێندن بە زمانی دایکییە. زارا لە گەڵ هاوبیران و هاوکارانی بێجگە لە دەرس وتنەوە بە زمانی کوردی، چوونەتە هانای بوومەلەرزە لێدراوان لە ناوچە دوور و نزیکەکاندا، تاوانی زارا هەست کردن بە بەرپرسیارەتی بەرانبەر بە خەڵکی زۆڵم لێکراوی کوردستانە. زارا پشتیوانی هەموو چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە لەگەڵە. پشتیوانی لە زارا محەممەدی و خەبات بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی زیندانی ئەو تێکۆشەرە ئەرکی سەر شانی هەر مرۆڤێکی شەریف و ئازادیخوازە. کۆماری سەرکووتگەری ئیسلامی دەتوانێت  جەستەی زاراو سەدان کەسی دیکە بخاتە نێو بەندیخانەوە بەڵام هیچ کات ناتوانێت بیر و ئەندێشەی ڕزگاریبەخشی ئەوان بە بەند بکێشێت و دەنگی بەرابەری خوازانەی ئەوان  دیواری سانسۆڕ و سەرکووت دەشکێنێت و دەفڕێت. ئێمە دەرکردنی حوکم و بەندکردنی و پەروەندەسازی لە دژی زارا محەممەدی و چالاکوانانی دیکەی بوارە جۆراوجۆرەکانی خەباتی کۆمەڵایەتی بە توندی مەحکووم دەکەین و خوازیاری ئازادی دەستبەجێی و بێ شەرت و مەرجی زاراین.

کومیتە ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

بیستی مانگی بەفرانباری ١٤٠٠

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-