کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

  ڕاگەیاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر) حیزبی کومونیستی ئێران

پڕۆژەی ڕیسوای ئاسایی کردنەوەی جەنایەتە سیاسیەکان ئیدانە دەکەین!

  پەرویز سابتی یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای ئەمنیەتی دەورەی محەممەد ڕەزا شا و یەکێک لە بەرپرسانی سەرەکی و وتە بێژی ساواک، و ڕێكخەری کوشتاری بیژەن جەزەنی و هەشت زیندانی سیاسی تر لە گردەکانی ئیڤین، لە کردارێکی لەپێشدا پیلان بۆ داڕێژراو، لە خۆپیشاندانی سەڵەتەنەت تەڵەبەکان لە لۆس ئانجلێس دەرکەوت. هاوکات بەشێک لە لایتەنگرانی سەڵتەنەت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لە هێندێک لە ڕاگەیەنەرە فارسی زمانەکانی دەرەوەی وڵاتدا، بە شاردنەوە و پاساودانی ئەو جەنایەتانەی کە ساواک، دەزگای بەڕێوەبەری بوو، دەستیان کرد بە داکۆکی لە پەرویز سابتی و کردارەکانی ساواک وەک زامنی سەقامگیری و ئەمنیەتی سەڵتەنەتی پەهلەوی. بەم جۆرە پردەلادان لە سەر پەرویز سابتی، تەنیا دەرکەوتنی مەئمورێکی ساواک لە خۆپیشاندانی سەڵتەنەت تەڵەبەکاندا نبووە و نییە. ئەو سەرۆکی ئیدارەی سێی ساواک و بەرپرسی” کۆمیتەی هاوبەشی دژی خراپکاری”، گرینگ ترین کارگەردانی ئەشکەنجە، زیندان، ئێعدام و کوشتاری زیندانیانی سیاسی و سیمای ئاشکرا و وتەبێژی دەزگای جەهەننەمی سەرکوت و خەفەقانی دەیەی کۆتایی ڕژیمی پەهلەوی بووە.

  پڕۆژەی ئاسایی کردنەوەی جەنایەتە سیاسیەکانی ڕژیمی سەڵتەنەتی و ئاوەژوو کردنەوەی تاریخ و تەتهیر و پاک کردنەوەی ساواک، کارێکی تایبەت بە سەڵتەنەت تەڵەبەکان و ڕاگەیەنرەکانی دەستە ڕاستی فارس زمان نییە. تەتهیر و بە ڕەوا نیشاندانی جەنایەتە سیاسیەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی، ئیسلاح خوازان و سەرجەم باڵە حکومەتیەکانیشەوە بەڕێوە دەچێت. لە کۆماری ئیسلامیشدا هەموو جەنایەتکارانی ئەمنیەتی و نیزامی بوونەتە کاربەدەست و بەرپرسی باڵای حکومەتی. ئەوان کە گەنجینەی ئەسراری جەنایەتەکانی حکومەتی ئیسلامی بوون لە دەیەی یەکەمی شۆڕشدا، قەت بە شێوەی ئاشکرا باسیان لەو جەنایەتانە نەکرد بەڵکو شاهید ئەوەین کە گەلێک لەو جەنایەتکارانە لەم دەورەی ئاخردا بوونەتە بەرپرسی ئیجرای لە پۆستی بەرزدا.

  ئیبڕاهیم ڕەئیسی، ئەندامی” هەیئەتی مەرگ” کە لە نەسڵ کوژی و جەنایەتە سامناکەکانی هاوینی ٦٧ دەوری سەرەکی هەبووە، سەرەتا بووبە سەرۆکی قوەی قەزاییە کۆماری ئیسلامی و دواتر وەک سەرۆک کۆمار داندرا. ڕەیشەهری، مستەفا پور محەممەدی، محەممەد مەقیسە و نەییری تەنیا چەند نمونەیەکن لەو قاتڵ و جەنایەتکارانەی کە گەیشتونەتە پۆستی وەزارەت، وەکالەت و پۆستە کلیدیەکان لە حکومەتی ئیسلامیدا. پاشماوەکانی ڕژیمی سەڵتەنەتی و کۆنە ساواکیەکان، جنایەتکارانی حکومەتی ئیسلامی بە ئیسلاح خوازان و ئوسولگەراوە لە هەوڵدان جەنایەتەکانی بازجویان و ئەشکەنجەگەران وەک دیاردەیەکی ئاسایی و تەنانەت پێویست لە کۆمەڵدا نیشان بدەن و ئەوان بە پارێزەری نیزام و یاسا بناسێنن.

  جێگای ئیبڕاهیم ڕەئیسیەکان، پەرویز سابتیەکان، ڕەزا فەراسەتیەکان، ڕەسوڵیەکان، ڕەیشەهریەکان و ئەوانیتر دادگا و زیندانە تا دادخوازان بتوانن باسی جەنایەتەکانیان بکەن دژبە کەسوکار و ئازیزانیان. ئەگەر جەنایەتەکانی پەرویز سابتی و ساواکیەکان ئاسایی بێتەوە، هەموو جەنایەتکارانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دەتوانن بە زەردەخنە لەسەر لێو چەند ساڵی دیکەش لە سەر شەقامەکان خۆپیشاندان بکەن و باسی خزمەتی دەزگا ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ئیسلامی بکەن و خۆیان بە پارێزەری ئەمنیەت و یاسا بناسێنن.

  جەنایەتەکانی ساواک و باقی جەنایەتەکانی دەورەی پەهلەوی دژبە ئازادی خوازانی ئێران بە تێپەڕبوونی کات لەبیر ناچنەوە. هەر ئەو جۆرەی کە لە سبەی رۆژی دوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی، جەنایەتەکانی چوار دەیە حکومەتی ئیسلامی بە ئاسایی نازاندرێت و سەرجەم ئەو کاربەدەستانەی بەشداری جەنایەتەکانی ڕژیم بوون دەبێ لە دادگایەکی یاسامەند و لەسەر بنەمای یاساو ڕێسای مۆدێرن و ئەمڕۆیی دادگایی بکرێن و هەموو ڕاستی جەنایەتەکانیان ئاشکرا بکرێت، تا ڕێگای تێکرار بوونەوەی ئەم جەنایەتانە بۆ هەمیشە بگیرێت. ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە سبەی ڕۆژی دوای ڕوخانی ڕژیمی شادا، ڕەوتی دادخوازی نە کردایەتە بابەتێکی تۆڵە کردنەوەی کوێرانە و دواکەوتوانە، ئێستا شاهیدی تێکرار بوونەوەی جەنایەتە سیاسیەکانی سەردەمی شا بە شێوەیەکی بەرینتر و توندوتیژتر نەبووین لە سەردەمی حکومەتی ئیسلامیدا.

  ئێستا کە جارێکی تر لە بەستێنی ئاڵوگۆڕێکی شۆڕشگێڕانەداین، ئەوە ئەرکی سەرجەم هێزە ئازادی خواز و پێشڕەوەکان، هەڵسوڕاوان و کەسایەتیە چالاکەکانە لە بواری مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا کە پیلانەکانی ئوپوزسیۆنی ڕاست و حکومەتی ئیسلامی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی جەنایەتە سیاسیەکان مەحکوم و ڕیسوا بکەن. هەوڵدان بۆ سپاردنی پەرویز سابتیەکان بە دادگا، بۆ ئاشکرا کردنی هەموو ڕاستیەکانی جەنایەتی ساواک دژبە تێکۆشەران و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، پەیامێکی ڕوونە کە خەڵک ئیجازە نادەن جەنایەت لە کۆمەڵدا ئاسایی بێتەوە و جەنایەتکاران خۆیان وەک داکۆکی کاری نەزم و یاسا بناسینن و لە وڵامدانەوە بەو جەنایەتانەی کردویانە خۆیان دەرباز بکەن. جێگای قاتڵەکان و ئەشکەنجە گەران دادگا و پشت میلەکانی زیندانە.

  

بڕوخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوێ شۆڕشی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دیموکڕاسی و سۆسیالیزم

حیزبی کومونیستی ئێران

هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر)

چوارشەممە ٢٦ ی ڕێبەندان بەرابەر بە ١٥ ی فیوریەی ٢٠٢٣

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-