کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی پلینۆمی سێهەمی کۆمیتە ناوەندی کۆمەڵە 

ئاگادارتان ده‌كه‌ین کە سێهەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٨، ڕۆژەکانی شەممە و یەکشەممە ٢٠ و ٢١ ی مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١ رێكه‌وتی ١١ و ١٢ ی مانگی ماڕسی ٢٠٢٣ بە بەشداری ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە و بە حوزوری ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کاتی حیزبی کۆمونیستی ئێران و ئەندامانی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزب و ژوماره‌یه‌ك له‌ كادره‌كانی كۆمه‌ڵه،‌ وەک چاودێر بەڕێوەچوو.

  پلینۆم بە سرودی ئەنترناسیۆناڵ و یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە یادی گیانبەخت کردوانی شۆڕشی” ژن، ژیان، ئازادی” و سەرجەم گیانبەخت کردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، دەستی بەکارەکانی کرد.

  دەستور جەلەسەکانی ئەم پلینۆمە بریتی بوون لە: 

  ١ – ڕاپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ڕێبەری کۆمەڵە بە پلینۆم و قسە و باس کردن لەسەری،

  ٢ – ڕاپۆرتی تەشکیلاتی، کە ڕاپۆرتی سەرجەم ئۆرگانە تەشکیلاتیەکان و چالاکیەکانی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتی لە خۆی گرتبوو، 

  ٣ – دیاری کردنی تاریخی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٣ ی حیزبی کومونیستی ئێران، 

  ٤ – قەرار و بریارنامه‌ پێشنیار کراوەکان 

  ٥ – دابه‌ش كردنی کاری نێوخۆی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە.  

  ڕاپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ڕێبەری بە پلینۆم چاوگێڕانێک بوو بەسەر گرنگرتین ئاڕاستە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئەمڕۆدا وەک: قەیرانی ئابووری جیهان دوای کوڕۆنا، هێرشی وێرانگەری ڕوسیە بۆسەر ئۆکڕاین، هۆکار و پاڵنەرەکانی، بێ وێنە ترین ئاستی گرانی و تەوەڕوم لە دنیادا، وەک یەکێک لە لێکەوتەکانی، واژۆی رێكه‌وتن نامەی ئاسایی کردنەوەی پێوه‌ندیه‌كانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی عەرەبستانی سعودی بە نێوەندگیری دەوڵەتی چین و گرنگیەکەی لەم ڕوەوە کە یەکێک لە نیشانەکانی پاشەکشەی کۆماری ئیسلامی لە دەستێوەردانە ناوچەییەکانیەتی، ئه‌وانه‌ لە زومڕەی باسەکانی ڕاپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ڕێبەری کۆمەڵە بە پلینۆم بوون. 

  لە باسی گوزارشی بارودۆخی سیاسی ئێراندا، گرنگترینی ئەو فاکتۆڕانەی کە سه‌رجه‌م بارودۆخی سیاسی ئێستایان دیاری کردوە، هاتبوونە گۆڕێ و هەڵسەنگاندیان بۆ کرا. پێگەی کۆماری ئیسلامی، شۆڕشی ژینا و دەرفەت و مەترسیەکانی بەردەم ئەم شۆڕشە، دەور و پێگەی هێزه‌ جۆراو جۆرەکانی ئوپوزسیۆنی کۆماری ئیسلامی، بارودۆخی سیاسی کوردستان و پێگەی هێزە سیاسیە چالاکەکان لەو ناوچەیەدا، کۆمەڵە وەک رێكخراوێك لە کوێی ئەم وێنایەدا قەراری گرتوە، ستراتیژ، سیاسەت و ئاراسته‌ی کۆمەڵە لە وڵامدانەوە بەم بارودۆخە، سەردێڕە سەرەکیەکانی ئەم بەشە لە راپۆرتەکەیان پێکدێنا. له‌ پاڵ ئه‌و باسه‌دا ئاسۆی چالاکیەکانمان لە هەرێمی کوردستان، چلۆنایەتی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەیەدا لە زومڕەی باسە گرنگەکانی پلینۆم بوون. 

بەشداری چالاکانەی هاوڕێیان له‌ قسه‌ و باسه‌كان له‌و  پلینۆمه‌دا ئەم ڕاپۆرتەی وورد بینانه‌ تر و دەوڵەمەند تر کرد. بڕیار درا کە ئەم باسانە لە ڕۆژەکانی داهاتودا لە ڕێگای ڕاگەیەنەرە گشتیەکانی کۆمەڵە و لە لایەن هاوڕێیانی بەشدار لەم پلینۆمەدا بەرە بەرە و لە ئاستی عەلەنیدا بڵاو بکرێنەوە. 

  لە باسی گوزارشی تەشکیلاتیدا، لایەنە جۆراو جۆرەکانی هەڵسوڕانی کۆمەڵە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات و لە کوردستانی عێڕاق، خرانەبەر باس و لێکدانەوە. کەمکوڕی و خاڵە لاوازەکان دیاری کران و کۆمەڵێک ڕێکار بۆ چارەسەر کردنیان نیشاندران. پلینۆم هەروەها ئیبتیکاری عەمەلی بەڕێوەبردنی ئەو کۆنفڕانسانەی کە لەم دواییەدا لە لایەن ئەو  کوموسیۆنەوە کە کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەوە دیاری کردبوو، بە هاوکاری کۆمیتەی دەرەوەی وڵات، لە وڵاتانی ئاڵمان و سوئێد، بە بەشداری هەڵسوڕاوانی چەپی کوردستان بەڕێوەچوو بوون، بە ئەڕێنی زانی. 

  پلینۆم هەروەها چەختی کردوە کە بە تایبەت لە درێژەی ئەو کۆنفڕانسه‌ی کە تەمەرکوز و ناوەندی سەرەکیه‌كه‌ی لە وڵاتی سوئێد بوو، لە ماوەی لانیکەم دوو تا سێ مانگی داهاتوودا کۆنفڕانسێکی دیکە بە بەشداری به‌رینتری لە هەڵسوڕاوانی چەپ و سۆسیالیست بە ئامانجی دەستەبەر کردنی ئاکامی دیاریکراو تر بەڕێوەبچێت. بەو کۆموسیۆنە سپیردرا کە لە تەداروکی بەڕێوەبردنی دا بێت. 

 به‌ هۆی  کە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کاتی حیزبی کومونیستی ئێرانیش لەم کۆبوونەیەدا ئامادە بوون، سەبارەت بە دیاری کردنی تاریخی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٣ ی حیزبی کومونیستی ئێرانیش بڕیار درا. قەرارە کە کوموسیۆنی ئامادەکاری کۆنگرە لە هەوڵی بەدوادا چوونی ئەم بڕیارەدا بێت. 

  پلینۆم هەروەها لە باسی قەرار و بریارنامه‌كاندا، قەرارێکی سەبارەت بە پشتیوانی لە مەنشوری بڵاو کراوە لە لایەن ٢٠ تەشەکول و ناوەندی مەدەنی نێوخۆی وڵاتەوە پەسند کرد. لەم قەرارەدا هاتوە کە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەرەڕای ئەو کەموکوڕیانەی کە لە ناوەرۆکی ئەم مەنشورەدا بوونی هەیە، کولیاتەکەی تەئید دەکات و پشتیوانی لێ دەکات. 

  پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە کۆتاییدا دوای دابه‌ش كردنی کاری نێوخۆی کۆمیتەی ناوەندی و پێڕاگەیشتن بە هێندێک کاروباری تەشکیلاتی دوای دوو ڕۆژ کاری چڕوپڕ کۆتایی بە کارەکانی هێنا. 

 

  کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە 

( ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران)

  ٢٢ ی مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١ 

  ١٣ ی مانگی ماڕسی ٢٠٢٣

 

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-