کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ کە ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیم حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو، بۆ زیندانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، حەفتەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری ورمێ هاووڵاتییەکیان بە ناوی “بەهمەن حەیدەری” دەستبەسەر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌مشاره‌یان كردووه‌. شایانی باسه‌، “بەهمەن حەیدەری” بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو. ئەو هاووڵاتییە دواتر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو و ئەو حوکمە دواتر لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌ كرماشان

-

شایی و خۆشی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پاش مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “به‌ردین جه‌عفه‌ری” پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

-

بۆردوومانی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شی چاكسازی ڕێگه‌وبان له‌ سه‌روستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئه‌كبه‌ر یووسفی” له‌ شاری مه‌لێكان

-