ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “نائیب عەسکەری”، خەڵکی شاری ورمێ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرا. شایانی باسه كه ناوبراو به تۆمهتی “هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” و ڕاگوێزی زیندانی ورمێ كراوه.