به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چالاكی كرێكاری “كامران ساختمانگه‌ر” به دوای ٢٨ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ڕوانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره كرا.
كامران ساختمانگه‌ر خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان به هۆی چالاكی ناوبراو له پشتیوانی كردن له مافی سینفی كرێكاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه بۆ ناوبراو قه‌راری وه‌سێقه‌ی ٥٠٠ مێلوێن تمه‌نی دیاری كراوه.