کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

به بۆنهی ١٠ی ئۆكتۆبر، ڕۆژی جیهانیی خهبات لهدژی سزای ئێعدام

لهئێستادا و لهسهروبهندی نزیك بوونهوهی ١٠ی ئۆكتۆبر، ڕۆژی جیهانی خهبات لهدژی سزای ئێعدام، ئهگهرچی لهزۆرێك لهوڵاتانی جیهان بههۆی خهباتی خهڵكی ئازادیخواز لهماوهی سهد ساڵی رابردوودا، سزای ئێعدام ههڵوهشاوهتهوه، بهڵام ماشێنی كۆشتاری كۆماری ئیسلامی ههروا بهم كردهوهجینایهتكارانهیهگیانی ئینسانهكان دهستێنێت. بهپێی ڕاپۆرتهبڵاوكراوهكان، سهرلهبهیانی ڕۆژی پێنجشهممه٣ی ئۆكتۆبر ڕژیمی ئیسلامی لهزیندانی ڕهجایی شاری كهرهج چوار كهس لهبهندكراوانی ئێعدام كردو یهك ڕۆژ پێشتریش، بهندكراوێك لهپاركی دانشجوی ڕهشت لهبهرچاوی خهڵك لهدار درا و لهڕۆژی سێشهممهئهوهڵی مانگی ئۆكتۆبریش، لاوێك بهناوی ڕزگار زهندی لهشاری سنهئێعدام كرا. ههموو ئهم ئێعدامانهتهنیا لهسێ ڕۆژدا بهكردهوهدهرهاتوون. بهپێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئۆرگانی ههواڵنێریی چالاكانی مافی مرۆڤ، لهشهش مانگی ئهوهڵی ئهمساڵدا لانیكهم ١٣٠ كهس لهئێران ئێعدام كراون. ڕاپۆرتهكهههروهها لهسهر زاری جێگری یهكهمی دهزگای قهزایی ڕژیم ڕایگهیاند كه‌: “لهدوای تهعتیلاتی مانگی خاكهلێوهی ئهمساڵ تا مانگی جۆزهردان، حوكمی شهرعیی جێبهجێ كردنی ئێعدامی پتر له٣٥٠ مهورد لهلایهن سهرۆكی دهزگای قهزاییهوهدهركراوهو نزیك به٢٥٠ مهوردی دیكهش ئامادهیهكهبهدهستی بگات“. ههڵبهت بهپێی ڕاپۆرتی دامهزراوهكانی مافی مرۆڤ نزیك به٧٢ لهسهدی سزای ئێعدامهكان له لایهن ڕژیمی ئیسلامیهوهئاشكرا ناكرێت و بهنهێنی و شاراوهئهنجام دهدرێ. كهوابوو ژمارهی ئێعدامهكانی ڕژیمی ئیسلامی زۆر لهو ئامارانهبهرزترهكهخۆی دهیانخاتهڕوو. لهخۆڕا نییهكهناوی كۆماری ئیسلامی لهناو دهوڵهتانی جیهاندا بۆ كردهوهی دژهمرۆیی و جهنایهتكارانهی ئێعدام، لهسهرهوهی لیستهكان دهنووسرێت. لهوهش خراپتر، لهباروودۆخێكدا كهسزای ئێعدام كهم و زۆر له ناودوو سێههمی دهوڵهتانی جیهاندا، یان بهتهواوی ههڵوهشاوهتهوهو یان بهشێوهی كاتی ڕاگیراوه، بهڵام لهئێران لهناو ئێعدام كراوهكاندا ناوی كهسانێك دهبیندرێ كهلهكاتی ئهنجامی تاوانهكهیان هێشتا منداڵ بوون و تهمهنیان لهخوارهوهی ١٨ ساڵ بووه‌. لهسهرهتای بهدهسهڵات گهیشتنی كۆماری ئیسلامیهوهسزای ئێعدام و لهپهنای ئهویشهوهتیرۆری ڕێكخراوی نهیارانی لهناوهوهو دهرهوهی ئێران، بهردهوام یهكێك بووهلهبنهماكانی ستراتێژی مانهوهی ڕژیم و ماشێنی ئێعدام و تیرۆری ڕژیمی ئیسلامی بۆ ساتێكیش ڕانهوهستاوه‌.  لهڕاستیدا ئێعدامی مرۆڤهكان لهئێران بهردهوام سهرچاوهگرتوو لهپێویستیی ڕژیم  بۆ خوڵقاندنی كهش و ههوای ترس و توقاندن بووهو وهك ئامرازێك بۆ بێدهنگ كردنی جهماوهری خهڵكی ناڕازی كهڵكی لێوهرگرتووه‌. كوشتنی ههزاران كهس لهساڵهكانی دیهی ٦٠ و بهتایبهت كوشتاری ساڵی ٦٧ی ههتاوی دوای شكست و ئابڕووچوونی كۆماری ئیسلامی لهشهڕی كۆنهپهرهستانهی نێوان ئێران و عێراق كهتێیدا یهك ملیۆن ئینسان بوون بهقوربانی، نموونهیهكی بهرچاولهسیاسهتی خوێنڕێژانهیه‌‌ كهلهڕاستیدا دهرخهری پانتای دڕندهیی و بێ ڕۆحمی و وهحشیگهری سهرانی ڕژیمی ئیسلامیه‌.

كهوابوو حاكمانی كۆماری ئیسلامی درێژهی دهسهڵاتی دیكتاتۆریی و بهرهو پێش بردنی سیاسهتهكانیان لهڕشتنی خوێنی بهندكراوان بهتایبتهت بهندكراوانی سیاسیدا دهبینن. لهلایهكی دیكهشهوهدهزگای پهرهپێدان و تهبلیغی ئایین و كۆنهپهرهستی، بۆ بهلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی، ئهم سیاسهتهو كردهوهی جهنایهتكارانهی ئێعدام وهك ههولێكی لێبڕاوانهبۆ بهرهنگار بوونهوهلهگهڵ تاوان و كێشهی كۆمهڵایهتی و دهستهبهركردنی ئهمنیهت، پێناسهدهكات. لهڕاستیدا ئهم پاساوهلهگهڵ هیچ یهك لهبنهماكانی زانستی، ئینسانی و كۆمهڵایهتی یهك ناگرێتهوه‌. سهپاندنی سزای ئێعدام نهتهنیا لههیچ شوێنێك نهیتوانیوهئاستی ئهنجامدانی تاوانهكان بێنێتهخوار، بهڵكوو لهبووار دهروونیشهوهپهرهپێدهری توندوتیژی و تاوانهلهكۆمهڵگادا. بهڵام ههژاری و بێبهشی و قووڵ بوونهوهی ناكۆكیی چینایهتی خۆی هۆكاری سهرهكیی پهرهسهندنی تاوانهكانه‌‌ لهكۆمهڵگادا.

لهباروودۆخێكدا كهڕژیمی كۆماری ئیسلامی نوقمی قهیران بووهو توانای وڵامدانهوهبهخواست و داخوازیی بنهڕهتیی جهماوهری خهڵكی كرێكار و بێبهشی كۆمهڵگای نییه، بههۆی نیگهرانی لهسهرههڵدانی ئاخێزی جهماوهری خهڵك، ڕووی كردووهتهپهرهپێدانی زیاتری سیاسهتی  ئێعدام لهبهرچاوی خهڵك و سهركوت و زیندان. لهسهر كار دانانی قاتڵێكی جهنایهتكار وهك ئیبراهیم ڕهئیسی كهبهئهندامی ههیئهتی مهرگ دهناسرێت، بهو ئامانجهبووهكهبتوانێ كهش و ههوای ترس و توقاندن بهسهر كۆمهڵگادا زیاتر زاڵ كات و ئینسانهخهباتكار و ههڵسووڕاوهسیاسیهكانی ناو بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكان چاو ترسێن و بێدهنگ كات. كهوابوو ئهگهر پێگهی ڕژیم بههۆی پهرهسهندنی خهباتی جهماوهری خهڵك زیاتر لاواز بێت، گیانی ههزاران بهندكراوی بێدیفاعی مهحكووم كراو یان مهحكووم نهكراو بهئێعدام، لهبێدادگاكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا دهكهوێتهمهترسی. بهڵام سیاسهتی ئێعدام و كوشتاری كۆماری ئیسلامی تهنیا بهپهرهپێدانی خهباتی بزووتنهوهی كرێكاری و بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكانی دیكهدهتوانێ پووچهڵ كرێتهوهو ناچار بهپاشهكشهبكرێت و دواجار تهنیا بهڕووخاندنی ئهم ڕژیمهدژهمرۆییهدهكرێ كۆمهڵگا لهدهست ئهم جهنایهتانهڕزگاری بێت.

ئێعدام بهمانای پێشێل كردنی مافی زندوو بوون و ژیانه‌. هیچ كهس بۆی نییهمافی ژیان واتهئهو مافهسرووشتیهلهئینسانهكانی دیكهبستێنێتهوه‌. ئێعدام لهلایهن ههر كهس و ههر دهسهڵاتێك و لهژێر ههر ناوێكهوهئهنجام بدرێت، قهتڵی بهئهنقهست و جهنایهت دێتهئهژمار و پێویستهمهحكووم بكرێ. كهوابوو تا كاتێك كهئێعدام واتهقهتڵی دهوڵهتی و توندوتیژی ڕێكخراو، لهلایهن دهسهڵاتی سهرمایهداریهوهبهسهر مرۆڤهكاندا دهسهپێت، ههڵوهشاندنهوهو ڕێگری لهسزای ئێعدام ونا بۆ ئێعدام، پێویستهببێتهیهكێك لهدرووشمهموتالباتیهكان لهخهباتی ڕۆژانهی جهماوهری خهڵك لهئێران و سهرتاسهری جیهان.

بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بهرابهری، حكوومهتی كرێكاری

كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

١٣ی خهزهڵوهری ١٣٩٨ی ههتاوی

٥ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

نەریتی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کوردستان

-

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار

-

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

-

کەمپینی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین تا دێت بەربڵاوتر دەبێت

-

ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاری ٢٠٢٤

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-