کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ بایكۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی مانگی جۆزه‌ردان له‌ ئێران

پاش كهمتر لهیهك مانگی دیكهیهكێك لهبێڕهونهقترین شانۆەکانی ههڵبژاردنی ڕژیمی دهسهڵاتدار لهئێران بهڕێوهدهچێت. ههر لهئێستاوهههموو نیشانهكان دهرخهری ئهوهن كهئهوهی كۆماری ئیسلامی ناوی ههڵبژاردنی لهسهر داناوه، ئهمجارهیان لهگهڵ یهكێك لهبێوێنهترین و بهرینترین بایكۆتهكان لهماوهی تهمهنی ٤٢ ساڵهی ئهم ڕژیمهدابهرهوڕوو دهبێتهوه‌.

ئهمجارهیان نهتهنیا ڕێكخراوهئۆپۆزیسیۆنهكانی ڕژیم، بهڵكوو گرووپهجۆراوجۆرهكانی جهماوهری ناڕازی لهبوارهجۆراوجۆرهكۆمهڵایهتییهكان، خانهنشینكراوان، كرێكاران، مامۆستایان، خوێندكاران، زهرهرمهندان و توێژهكانی دیكهلهههر ناڕهزایهتییهكی خۆیاندا، بهدهنگێكی ڕاشەکاو و بوێرانه، هاواریئێمهدهنگ نادهینیان بهرز كردووهتهوه‌. ههڵوێستی جهماوهری ناڕازی لهم دیمهنانهدا نهتهنیا بایكۆتی ههڵبژاردنه بهڵكوو ئیدانهكردنی بهشداری كردنیشهلهم شانۆەگاڵتهجاڕییهدا. ئهوهیكهلهژێرناوی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری و شۆرا كارتۆنییهكان قهرارهلهمانگی جۆزهردانی ئهمساڵدا بهڕێوهبچێت، هیچ شتێك نییهبێجگهلهپەیمان دانبە خامنهیی و پهیڕهوی كردن لهستراتێژی سپای پاسداران لهخزمهت مانهوهی كۆماری ئیسلامیدا.

بۆ زۆربهی خهڵكی ئێران كۆماری ئیسلامی لهڕیزی باقیی دهسهڵاتهئیسلامییهكانی ناوچهكهلهوانهداعش، تاڵهبان و حزبوڵڵا دایه، بهو جیاوازییهوهكهئهم ڕژیمه دهرفهتێكی زیاتری بۆ ڕشتنی ژههری خۆی بهسهر پهیكهری ئهم كۆمهڵگایهو گشت ناوچهكهدا ههبووهو فهلاكهتی لهپانتایهكی بهرینتردا بهسهر ژیانی خهڵكی ئێران و ناوچهكهدا سهپاندووه‌. خستنهژێر هێڵی ههژاریی ٧٠ لهسهدی خهڵك، ئهویش لهوڵاتێكدا كهلهسهر دهریایێک لهسهروهتی سرووشتییه، بێبهری كردنی هاووڵاتییان لهسهرهتاییترین ئازادی و مافهكۆمهڵایهتییهكان، كوشتاری بهكۆمهڵ، ئهشكهنجه، ئێعدام و تیرۆر، داسهپاندنی كۆنهپهرستانهترین یاساكان بهسهر ژنان و باقیی توێژهكانی خهڵك، دوژمنایهتی كردن لهگهڵ ئازادی و مافهسهرهتاییهكانی نهتهوهژێردهستهكان، پهرهپێدانی كارهساتبارترین زیانهكۆمهڵایهتییهكان، بەرهەمی ٤٢ ساڵ دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامییه‌. ڕژیمێك كهبهنیازهههر چهند ساڵ جارێك، گۆیا مهشرووعییهتی خۆی لهدهنگی خهڵكهوهوهربگرێت.

ئهمجارهیان زۆربهی ههرهزۆری خهڵك ناچنهپای سندووقهكانی دهنگدان. ڕژیم خۆی لهم ڕاستییهئاگادارهو ههر بۆیهترس و نیگهرانیی ئهوان لهجێیهكی دیكهوهیه‌. ئهوهیكهلهئێستادا سهرانی ڕژیمی یهكجار نیگهران كردووه، سهرههڵدانی ئاخێزهجهماوهرییهكان لهجهرهیانی بهڕێوهچوون ولهپاش ئهم شانۆی ههڵبژاردنهیه‌. تایبهتمهندیی ئهم شانۆیەلهچاو گاڵتەجاڕییەکانی پێشوو ئهوهیهكهبۆ خودی ڕژیمیش بهشداری كردنی بهرینی خهڵك زۆر گرینگ نییه‌.

ئهمجارهیان ئاستی بهشداری كردنی خهڵك و ههڵبژاردن و شانۆی دیمۆكراسی و هیتر، ئهولهوییهتی ڕژیم نییه‌. مهسهلهی بهشداری كردن بهفروفێڵهباوهكانیان جێبهجێ دهكهن. مهسهلهی ئهوان ئامادهبوونهلهئاستهجۆراوجۆرهكاندا بۆ ئهو ڕووبهڕوو بوونهوهچارهنووس سازانهی كهچاوهڕوانی دهكهن. لهم ڕووبهڕوو بوونهوهیهدا ئامرازی ئهوان خۆشباوهڕی نانهوهو فریو نییه، لهبهر ئهویهكهئهم تاكتیكانهچیتر كاراییان نهماوه، بهڵكوو ئامرازی ئهوان سهركوته‌. ئهمڕۆ خامنهیی و سپای پاسداران و ناوهندهكانی دهسهڵاتی ڕاستهقینهی ڕژیم، ههر ههموویان دژبهخهڵك شمشێریان لهڕووهوهبهستووه‌. ههر بۆیهسهرۆك كۆماری داهاتووی ئێران كهسێك دهبێت كهبابهتی سهركوت بۆ ئۆرگانهكان ئاسان بكاتهوهو بهڕێوهی بەرێت.

كۆماری ئیسلامی ستراتێژییهكی نوێی بۆ مانهوهی خۆی گرتووهتهبهر. ئهگهر لهڕابردوودا خۆشباوهڕی و فریو لهم ستراتێژییهدا، خاوهن پێگهیهك بوو، ئهمڕۆ میحوهری سهرهكیی ئهم ستراتێژییهبهكارهێنانی ڕاستهوخۆی ههڕهشهو تۆقاندن و سهركوته‌. ئهوهیكهچهندهدهرفهتی ئهوهی دهبێت تا ئهم ستراتێژییهلهپانتاییهكی نوێدا بهكردهوهدهربێنێت و ئهگهریش بهكردهوهی دهرهێنا تا چ ئاستێك كارساز دهبێت، خۆی لهژێر پرسیار دایه. ههروهك بینیمان پاش كوشتاری مانگی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨، ڕژیم نهیتوانی جهماوهری ناڕازی چاوترسێن بكات.

پاش خهزهڵوهری ٩٨ سهرهڕای بهربهستهكانی پهتای كۆرۆنا، شایهدی سهرههڵدانی شێوازەجۆراوجۆرهكانی خۆپیشاندان و دهربڕینی ناڕهزایهتیی كرێكاران و بهشهههژارهكانی كۆمهڵگا بووین.

ئهمڕۆ ڕژیم پێگهی خۆی لهبهڕێوهبردنی ئهم بهناو ههڵبژاردنهلهوهدا دهبینێ كهبتوانێ بهئارامی تێیپهڕێنێ. ڕژیم نیگهرانی پێكهێنانی ڕێزی دور و درێژ لهبهردهم ناوهندهكانی دهنگدان نییه‌. سپاهی و بهسیجی و ئهرتهشی و دهست و پێوهندهكانی دیكهی ڕژیمو بنهماڵهكانیان بۆ بهڕێوهبردنی شانۆیێکی لانیكهم ههمیشهلهبهردهست دان و ئهمجارهههر ئهوهندهبۆ ئهوان بهسهو لهگهڵ كێشهیدهنگی من كواش بهرهوڕوو نابنهوه‌.

تا ئهو جێگایهی كهپهیوهندیی بهخهڵكی كوردستانهوهههیه، ههر وهك چۆن ٤٢ ساڵ لهمهوبهر ڕێفراندۆمی فریوكارانهو ساختهیحكوومهتی ئیسلامی نهیهك وشهزیاد و نهیهك وشهكهمی خۆمهینییان یهكپارچهبایكۆت كرد و ساڵانی دواتر لهزۆرێك لهدیمهنهكانی دیكهدا دووپاتیان كردهوه، ئهمڕۆ سوورتر لهڕابردوو هیچ بایهخێك بهم ههڵبژاردنهنادهن. ئهمجارهشیان بهنهچوونهپای سندووقهكانی دهنگدان و بایكۆتی بهرینی، بۆ جارێكی دیكه، بهڕژیمی كوشتار و جهنایهت، بهڕژیمی سهرچاوهی ههژاری و برسییهتی و بێكاری، بهڕژیمی پهرهپێدهری گیرۆدە بوون بە مادە هۆشبەرەکان و لهشفرۆشی، بهڕژیمی دزی و گهندهڵی و ئیختلاس،نایهكی بهتهوهژم دهڵێن.

ئهو گرووپ و كهسانهی كهلهپهنا دهست و پێوهندهجیرهخۆر و ملكهچهكانی ڕژیم، دهست دهدهنهبازاڕگهرمی كردن بۆ گاڵتهجاڕیی ههڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی و یان دهچنهپای سندووقهكانی دهنگدان، بێگومان لهدواڕۆژدا شهرمهزاری زۆربهی خهڵكی كوردستان دهبن. بایكۆتی بهرین، لێبڕاوانهو بهرچاوی نومایشی ههڵبژاردنهكانی سهرۆك كۆماری و شۆرا بێ خاسییهت و كارتۆنییهكان، شیاوی جهماوهرێكهكه٤٢ ساڵهلهبهرامبهر دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهدا، سهربهرزانهخۆڕاگری دهكهن. پێویستهخهڵكی كوردستان بهنهچوونهپای سندووقهكانی دهنگدان، بایكۆت كردنی گاڵتەجاڕی ههڵبژاردنی ڕژیم بكهنهیهكێك لهدیمهنهشكۆدارهكانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان.

كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵه

(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ی ههتاوی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-