کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ١٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خوێندكار (١٣٩٩)

لهسهروبهندی ٦٧مین ساڵوهگهڕی ١٦ی سهرماوهز داین و ئهم ڕۆژهنهتهنیا وهبیرهێنهرهوهی ڕۆژێكی دهروشاوهی مێژووییهبۆ بزووتنهوهی خوێندكاری، بهڵكوو ههمووی ئهم ساڵانه،مێژووی مێتابۆلیسمی بزووتنهوهیهكی كۆمهڵایهتییهكهبهشداربوون لهكێشمهكێشیسیاسی و چینایهتی، لهنهبهردی نێوان شۆڕش و دژهشۆڕش، و لهململانێی وتاری سیاسیی و فیكریی نێوان ڕادیكالیسم و ڕێفۆرمیسمی، بهئهركی سهرشانی خۆی زانیوه‌. ئهگهر له٢٨ی گهلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی ههتاوی، لهبهرامبهر ڕژیمی كۆدێتادا، دهست دهداتهموقاومهت و قوربانی دهدات، ههر ئهم ڕۆڵهش لهكاتی هێرشی دژهشۆڕشی ساڵی ١٣٥٧، لهژێرناویئینقلابی فهرههنگیبۆسهر سهنگهری زانكۆ، دهگێڕێ. بهڵام گرتنهوهی ئهم سهنگهرههیچكات نهیتوانی سوننهتی خهباتكارانهو ئاراستهی چهپی ناو ئهم بزووتنهوهیهلهناو بهرێت. دیتمان كهلهساڵی ١٣٧٨دا و لهجهرگهی زاڵ بوونی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومهتی، بۆ  جارێكی دیكهخوێندكاران نهردهی پۆڵایینی زانكۆكانیان تێكشكاند و هاتنهسهر شهقامهكان. سهركوتی خوێناویی ئاخێزی خوێندكاران و هاودهنگیی ههر دوو باڵی ڕژیم لهو سهركوتهدا، خۆی بهستێنی پاشهكشهی دهست و پهیوهندهكانی ڕژیمی خوڵقاند و بوو بههۆی سهرههڵدانی دووبارهی سوننهتی شۆڕشگێڕانه‌‌ لهناو بزووتنهوهی خوێندكاریدا. ئهم گۆڕانكارییهنیشانی دا كهپێویستیی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ خسووسی سازی و كاڵایی كردنی فێركاریی باڵا، تێكشكاندنی كهش و ههوای ئهمنییهتیی زاڵ بهسهر زانكۆكان، بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ جیاكردنهوهی ڕهگهزی، تهنیا دهتوانێ بهگهڕانهوهبۆ سوننهتی شۆڕشگێڕانهی خوێندكاران، وڵامی خۆی وهربگرێ. ئهم گهڕانهوهیه،بهڕوونی دهتوانین ههم لهناو زانكۆكان و ههم لهبهشداریی خوێندكاران لهڕێوڕهسمهكانی ٨ی مارس  و ئهوهڵی مانگی مهی ئهو ساڵانهدا، ببینین.

بهڵام مێژوو لهمانگی بهفرانباری ٩٦دا گۆڕانی بهسهردا هات و ئهو بابهتهی كهلهساڵهكانی پاش سهركوتی ٧٨ی ههتاوییهوه، لهناخی زانكۆكاندا خوڵقابوو، ئهم جارهیان بههاواری بههێز و ڕاشكاویئیسڵاح تهڵهب، ئۆسوولگهرا، ئیتر تهواو بوو ماجهرا، كۆتایی زاڵ بوونی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومهتیی ڕاگهیاند. ههڵبهت ئهمهتهنیا هاواری دابڕان لهم وتارهنهبوو، بهڵكوو نیشانهی ئهوهبوو كهزانكۆ دووبارهخۆی بهبزووتنهوهڕادیكاڵهكۆمهڵایهتیهكانهوهپهیوهند داوهو بهرهو لایهك دهڕوات كهپێویستهوهك بزووتنهوهیهكی ڕادیكاڵی كۆمهڵایهتی، ڕۆڵی خۆی لهمادیهت بهخشین بهئاسۆیهكی شۆڕشگێڕانهو بانتر لهنهزمی زاڵ، بنوێنێ. لهئێستادا ئیتر خوێندكاران، لهموقاومهت و پایهداریی كۆمهڵگا لهبهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨، وزهوهردهگرن. ئهوان بوون به زایهڵهیدهنگی ناڕهزایهتیی كرێكارانی ههفت تهپه، فولادی ئههواز، هێپكۆ و ئازهرئاب و ههموو ههژاران و ستهملێكراوانی ناو كۆمهڵگا.

بزووتنهوهی خوێندكاری كوشتاری خهزهڵوهری ٩٨ی تهجروبهكرد و خۆی بهشێك لهقوربانیانی ئهم كوشتارهوهحشیانهیهبوو. لهخۆڕا نهبوو كهههر ئهوكات لهماوهی ڕۆژانی ئهم جهنایهتهخۆفناكهو لهڕۆژی ١٦ی سهرماوهز دا، قووڵترین پهیوهندیی و هۆگریی خۆیان لهگهڵ خهڵك دهربڕی. ئهوان لهسهر ئاڵای خۆیان نووسییان: “ئێمهدڵنیاین كهبۆ جارێكی دیكهمشتی گرێ دراومان دژبهكوشتاری خوێناویی ناڕازیانی سهرشهقام، دژبهدهستبهسهر كردنی هاوڕێكانمان و دژبهزاڵ بوونی ستهم و چهوسانهوه‌‌، زانكۆ دهكاتهوه‌‌ زایهڵهی دهنگی ڕزگاری و بهرابهری“.

بێگومان، ڕێوڕهسمهكانی ١٦ی سهرماوهزی ئهمساڵ لهباروودۆخێكی جیاوازتردا بهڕێوهدهچن. نهتهنیا بزووتنهوهی دادخوازی دژبهجهنایاتی ڕژیم لهڕووبهڕوو بوونهوهلهگهڵ ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، لهسایهی قهیرانی كۆرۆنا دا كهوتووهتهپهراوێزهوه، نهتهنیا ویرووسی كۆرۆنا لهئاكامی داماویی كاربهدهستانی سهرمایه، ههموو ڕۆژێ قوربانیانی زیاتری لێدهكهوێتهوه، بهڵكوو هاوكات لهماوهی حهفتهكانی ڕابردوودا، شهپۆلێكی بهرین لهسهركوت كردنی مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاران، دهستبهسهر و بهند كردنی چالاكانی كۆمهڵایهتی، وهڕێكهوتووه‌. ئهگهر لهمانگی خهزهڵوهری ئهمساڵدا، ههمووی ئهم باروودۆخهفهلاكهتبارهو سهركوت، ڕێگهی بهخهڵك نهدا كهخهزهڵوهرێكی دیكهبخوڵقێنن، بۆچی دهبێ بزووتنهوهی خوێندكاری نهتوانێ له١٦ی سهرماوهزدا دهنگی ڕهسای ههموو ئهوانهبێت كهدهنگیان لهناو گهروودا كپ كراوه‌.

بزووتنهوهی خوێندكاری بهو مێژوو و سوننهتانهی خۆی نیشانی داوهكهدهتوانێ بهوشیاری، نوێكاری و داهێنان، دهور و نهخشێكی گرینیگی لهمهیدانی نهبهردی نێوان بهرههمهێنهرانی سهروهت و تاڵانكهرانی سهروهت ههبێت. با ١٦ی سهرماوهز بكهینهڕۆژی پهرهپێدانی ئاسۆی یهكگرتوویی بزووتنهوهی خوێندكاریی لهگهڵ بزووتنهوهی كرێكاری. لهبیرمان نهچێتهوهكهدرووشمییهكگرتن، خهبات، سهركهوتنسوننهتی ٦٧ی ئهم بزووتنهوهیهیه‌.

پێرۆز بێت ١٦ سهرماوهز ڕۆژی خوێندكار

بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بهرابهری، حكوومهتی كرێكاری

كۆمیتهی ناوهندیی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران

١٠ی سهرماوهزی ١٣٩٩ی ههتاوی

نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە هەموو تواناوە  پشتیوانی لە ژنانی بوێر و ئازادپۆش و لاوە قارەمانەکانیان دەکەن!

-

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-