کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندییحیزبیكۆمۆنیستیئێران به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن ٢٠٢١

له٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن نزیك دهبینهوه‌. ئهم ڕۆژهمێژوو و سوننهتهكهی لهڕاپهڕینی ژنانی كارگهكانی ڕستن و چنینی نیۆیۆرك لهساڵی ١٨٥٧ی زایینیی وهردهگرێ. دووههمین كۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست لهساڵی ١٩١١دا ڕۆژی ژن بنیات دهنێ. ژنانی كرێكاری كارگهكانی ڕستن و چنینی پێتێزبورگ بهمانگرتنی خۆیان لهڕۆژی ٨ی مارسدا دژبهباروودۆخی فهلاكهتباری سهرچاوهگرتوو لهسیاسهتی جهنگیی دهوڵهتی ڕووسیهدهبنههاواری ڕهسای شكۆدارترین شۆڕشی كرێكاری و سهرهنجام لهساڵی ١٩٢١دا كۆنفرانسیژنانی ئهنترناسیۆناڵی سێههمی كۆمۆنیستی، ٨ی مارس وهك ڕۆژی جیهانیی ژن پهسند دهكات. ئهم مێژوویهئاڵقهكانی زنجیرێكی دوورودرێژ و پێكهوهبهستراوی بزووتنهوهی پرۆلتێریی ژنانی جیهانه‌.

لهماوهی ههموو ئهم ساڵانهدا و تا بهئهمڕۆ، ملیۆنان ژن لهزۆربهی وڵاتهكانی جیهان شهقام و مهیدانی شارهكانیان كردووهتهدیمهنی شكۆداری خهبات دژبهههڵاواردن و نابهرابهریی ڕهگهزی و نهزمی زاڵی سهرمایهداری. بێگومان هیچ تاكتیكێك ناتوانێ پهردهبهسهر ئهم ڕاستییهدادات كهژنانی كرێكار بێبهشترین بهشی چینێكن كهههم شهللاقی ههڵاواردنی ڕهگهزییان وێدهكهوێت و ههم یهكێك لهفاكتهرهسهرهكییهكانی كهڵهكهكردنی سهرمایهن لهجیهانی ئهمڕۆدا. ناڕهزایهتیی ملیۆنیی و ههموو ساڵێی ژنان نیشانی دهدات كهلهنیزامی سهرمایهداریدا تهنانهت لهو جێگایهكهبهڕواڵهت باس لهبهرابهریش دهكرێ، چ بۆشاییهكی قووڵ لهنایهكسانیی ئابووری و كۆمهڵایهتی ژنان لهپیاوان جیا دهكاتهوه‌. ئهم حهقیقهتهنیشانی دهدات كهبهرابهریی یاسایی ئهگهر بوونیشی ههبێت بههیچ جۆرێك بهمانای بهرابهریی ڕاستهقینهی مرۆڤهكان نییه‌.

ئهمهدووههمین ساڵهكه٨ی مارس لهباروودۆخێكدا دێت كهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا لهژێر دهسهڵاتی نیزامی سهرمایهداریدا، كۆمهڵگای جیهانیی لهگهڵ یهكێك لهبێوێنهترین قهیرانهتهندرووستی و كۆمهڵایهتییهكانی مێژووی ئهم سهردهمهبهرهوڕوو كردووهتهوه‌. بهڵام لێرهشدا قوربانییانی سهرهكی ملیۆنان حهقدهستوهرگرن كهبهبێ دابین كرانی كۆمهڵایهتی، ڕهوانهی گۆشهی ماڵهكان و یان ئاوارهی شهقامهكان كراون. لێرهشدا ژنانی كرێكار و زهحمهتكێش لهڕیزی پێشهوهی قوربانیان دان. ئهوان ههم دهبێ هێزی كار و تهنانهت تهندرووستییان لهباروودۆخی مهترسیداری نهخۆشخانهو دهرمانگهو ئاسایشگا و شوێنهكانی دیكهدا، بهههڕاج دانێن و ههم گوشاری كار و توندوتیژیی ناوماڵی سهرچاوهگرتوو لهكۆرۆنا و لهسهر پێ ڕاگرتنی ناوهندی بنهماڵه، تهحهمول بكهن. لێرهدا دیسان ئاشكرا بوو كهچلۆن ڕێكخراوی بنهماڵه، خۆی بهشێكهلهناوهندی بهرههمهێنانهوهی ئهو باروودۆخهكهژنان دهخاتهژێر چنگی پهیوهندییهكانی سهرمایهداریو ههڵاواردنی ڕهگهزییهوه‌. بۆ جارێكی دیكهدهركهوت كهسهرهڕای تهبلیغات و هات و هاواری میدیاكانی بورژوازی، قهیرانی كۆرۆناش مۆری چینایهتی و ههڵاواردنی ڕهگهزیی بهنێوچاوانییهوهیه‌. كۆمپانییهگهورهكانی سهرمایهداری بۆ قهرهبوو كردنهوهی زیانهكانی سهرچاوهگرتوو لهقهیرانی كۆرۆنا، ملیاردها دۆلار لهدهوڵهتانی كارگێڕی سهرمایهوهردهگرن و لهبهرامبهردا ژنان و پیاوانی كرێكار دهخهنهقووڵایی كۆمهڵگاوه‌.

لهژێر دهسهڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، واتهجێیهك كهنابهرابهریی بنهڕهتیی نهزمی سهرمایهداری لهگهڵ ئایین تێكهڵ بووه، تهنانهت هیچ باسێك لهبهرابهریی یاساییش لهگۆڕێدا نییه‌. لێره ئیترههڵاواردن، توندوتیژی، بێ مافی و دژهژن بوون، شكڵی یاسایی و شهرعیی بهخۆی گرتووه‌. چونكهدهوڵهت نهتهنیا وهك ئۆرگانی پارێزهری نهزمی چینایهتیی چهوسێنهر، بهڵكوو وهك ئۆرگانی زاڵی ئیدێئۆلۆژیك، پێویستی بهسهركوتی ژنانه‌. بهڵام سهرهڕای تێكهڵ بوونی بهربهریهتی سهرمایهداری لهگهڵ ئیسلامی سیاسی و ههموو ئهو بێبهشیانهی كهبهسهر ژنانیدا سهپاندووهو سهرهڕای ئهوهیكهههژاری پتر لهههموو كاتێك ڕۆخسارێكی ژنانهی بهخۆی گرتووه، ژنان قوربانیانی خامۆشی ئهم باروودۆخهفهلاكهتبارهنین. بینیمان كهلهبهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨دا، ژنان چلۆن لهڕیزی پێشهوهی ناڕهزایهتییهكان‌‌دا بوون و پتر لهیهك حهوتوو خهویان لهچاوی سهران و كارگێڕانی ڕژیم تاراند. ئهوان لهماوهی ئهم ساڵانهدا  شان بهشانی كرێكارانی ههفت‌‌تهپه، لهپێشهوهی ناڕهزایهتی جهماوهری و لهشوێنی كار و لهسهر شهقامهكان سروودی خهباتیان خوێندهوه‌. ئهوان لهمێترۆكاندا بۆ خهڵك، له٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن دوان. ئهوان لهبهرزاییهكانی شهقامی ئیقلاب حیحاب، واتهسهمبۆلی كۆیلهتیی ژنیان بهتووڕ دادا و لهزانكۆكاندا هاواری ناڕهزایهتییان دژبهههڵاواردنی ڕهگهزی بهرز كردهوه‌. ژنان لهڕیزی پێشهوهی خهباتی موعهلیمان و خانهنشیناندا بهشدار بوون و وهك پزیشك و پهرستار لهڕیزی پێشهوهی خهبات لهگهڵ كۆرۆنا گیانفیداییان نواند و كاتێكیش بهدیل گیران و ئهشكهنجهدران، ئیدیعانامهی خۆیان كهڕاگهیاندنی شهڕێكی ئاشكرا دژبهڕژیم بوو، ڕاشكاوانههاوار كرد.

ئهگهر ٨ی مارس ههر لهسهرهتاوهبهڕاپهڕینی ژنانی كرێكار دهستیپكرد، پێشڕهویی بزووتنهوهی ڕزگاریی ژنیش، بێجگهلههاتنهمهیدانی ملیۆنیی ژنانی كرێكار و زهحمهتكێش دهستهبهر نابێت. بهرژهوهندی ژنان و پیاوانی كرێكار لهوهدایهكهلهڕێكخراوی جهماوهری و چینایهتی و لهحیزبی سیاسیی خۆیاندا ڕێك بخرێن و شان بهشانی یهك لهگهڵ شێوازهجۆراوجۆرهكانی ستهمی نیزامی سهرمایهداری خهبات بكهن.

ئهگهرچی ئهمساڵ پهتای كۆرۆنا ڕێگه نادات كهژنان لهئاست ملیۆنیدا بێنهسهر شهقامهكان، بهڵام نابێ ڕێگهبدرێت كه٨ی مارس بهبێ دانانی شوێنی پێی خۆی لهسهر كۆمهڵگا، تێپهڕ بێت. ئهگهر خهباتی ڕێكخراوی ژنان، فاكتهرێكی گرینگهلهپێناو بهرهوپێش بردنی بابهتی ڕزگاریی ژن، پێویستهلهههموو دهرفهتێك بۆ ڕێكخستن كهڵك وهربگیرێت تا لهسهردهمی پاش كۆرۆناشدا، ژنان بههێز و شكۆیهك كهشیاوی ئهوانه، لهڕیزی پێشهوهی خهبات بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامیدا بهشداری بكهن. پێویستهلهخهباتی ژنان لهگهڵ دژهژن بوونی سهرمایهداریی ئیسلامی، ئاسۆی سۆسیالیستی بهرهوڕوویان بكرێتهوه‌. ژنان بهستراتێژی یهكگرتن لهگهڵ بزووتنهوهی كرێكاری و بهئاسۆی سۆسیالیستییهوهدهتوانن ئاپارتایدی ڕهگهزیی سهرمایهداریی ئیسلامی لهناو ئهم كۆمهڵگایهدا ڕیشهكێش بكهن.

پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی خهباتی ژنان

بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بهرابهری، حكوومهتی كرێكاری

كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

ڕهشهممهی ١٣٩٩ی ههتاوی

فێورییهی ٢٠٢١ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-