به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، ویزگه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئۆستانی كۆماشان، به هۆی هاتنی شه‌پۆلی خه‌ڵبارینه‌وه باروودۆخی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ویزگه‌كانی كه‌ش و هه‌وای “سه‌رپولی زه‌هاو”، “قه‌سری شیرین” و “گیلانی غه‌رب” ژماره‌ی پێوه‌ری دۆخی كه‌ش و هه‌وای ٥٠٠ و ڕه‌نگی قاوه‌یی وه‌ك نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ناوبردووه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه ته‌واوی مه‌دره‌سه و زانكۆكانی ئه‌و سێ شاره داخراون و داوا له هاووڵاتییان كراوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ماڵ نه‌ینه ده‌ره‌وه. شایانی باسه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شه‌پۆلی خۆڵبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه.