به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆرجێیه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه باروودۆخی شاری شنۆ زۆر خراپه و دانیشتووانی ئه‌و شاره له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی چوار ڕۆژه دانیشتووانی ئه‌و شاره مانیان گرتووه و دووكان و بازاڕه‌كان دارخراون و شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه گه‌مارۆ داروه و گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كراوه، ته‌رمی پێنج كه‌س له ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌دایه و به‌ده‌یان كه‌سیش برینداربوون كه زۆربه‌یان له ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركران له ماڵه‌وه ده‌رمان كراون، هه‌روه‌ها زیاتر له ٢٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.