شەوی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوای ٢٤ کاتژمێر لە دەستبەسەرکرانی “شەهین ئەحمەدی”، دایکی “ئارمیتا گەراوەند”، هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگرتووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه كه هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به دۆخی كچه‌كه‌ی بڵاو نه‌كاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای گواستنەوەی ئارمیتا بۆ ژوورێکی نادیار لە نەخۆشخانەی فه‌جر، هەموو کارمەند، پزیشک و هێزە ئەمنییەکانیان بە گومانی بڵاوکردنەوەی زانیاری و میدیایی کردنەوەی دۆخی ئارمیتا گۆڕیوە و ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و كچه لاوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.