ڕۆژی دووشهممه ٧ی مانگی خهرمانان، ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بازرگانیکردن بە کچۆڵەى بچووکى ئێرانی وەک کۆیلەى سێکسی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران، بەسیج، پۆلیس و ئاخوندەکانى حەوزەکانى عیلمییە، بڵاوكرایهوه.
لەم ڕاپۆرتەدا ناوی سوپای پاسداران ١٧ جار، بەسیج ٨ جار، هێزی پۆلیس ٦ جار، چەندین جاریش ناوی ئاخوندەکانى حەوزەکانى عیلمییە هاتووە کە دەستیان لەم تاوانە ترسناکەدا هەیە. جێگای ئاماژهیه كه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بۆ پشتیوانی لە تیرۆریست و بەکرێگیراوانی وڵاتانی وەکوو عێراق، سوریە، لوبنان، یەمەن و فەلەستین، کچی ئێرانییان وەک کۆیلەی سێکسی پێشکەش دەکات.